كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بارانی به‌خوڕ له هه‌ولێر ده‌ستی پێ كرد و پێشبینی ده‌كرێت تا دره‌نگانی شەو بەردەوامبێت، هاوکات بەشێکی ڕێگاکانیش ئاو تێیاندا کۆبۆتەوە.
له‌كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا، ئاسته‌نگی هاتوچۆ له ناو بازاڕی هه‌ولێر دروست بووه، به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو، هاوكات له شه‌قامی 60 مه‌تری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی ئاو هه‌یه، و پشت باڵەخانەی پارێزگای هەولێر نزیک قەڵای هەولێر ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە.
جگە لە بارانە به‌خوڕەکە له هه‌مانكاتدا، هه‌وره بروسکەشی لەگەڵدایە و پێشبینی كه‌شناسیش وایه كه تا سبه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوکات لەلایەکی ترەوە بەهۆی بارانی بەخوڕەوە ئاسته‌نگی هاتووچۆ لەڕێگای نێوان هه‌ولێر و كه‌ركووك دروست بووه، و ئۆتۆمبێلەکان بە ئاستەم ڕێدەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی زیاتر لە دوو ڕۆژە کەشناسی هۆشداری دەدات لە هاتنی ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین و دروستبوونی لافاو لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان، و تیمەکانی بەرگری شارستانی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.