ئەو تۆمەتبارەی لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی دزی کردبوو، دەستگیر کرا



پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند، کە یەک ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دینار و بڕی ٢٥٠ دۆلاری ئەمەریکی لە هاووڵاتییەک دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە بڕی یەک ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دینارو بڕی ٢٥٠ دۆلاری ئەمەریکی لە هاووڵاتییەک لەناو بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی دزیبوو.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە بڕی یەک ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دینارو ٢٥٠ دۆلاری ئەمەریکی لێدزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردساتەوە دەستگیربکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار (أ، هـ، أ) لەدایکبووی ١٩٧٢ کە پێشینەی تاوانی هەیە، دانی بەتاوانەکەیدا ناوە، ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

جەختی لەوەشکردەوە، هاووڵاتییان و خانەنشینان و مووچەخۆران دڵنیادەکەینەوە کە هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە کاتی دابەشکردنی مووچەدا لە سەرجەم بانکەکان، ئامادەییان هەیە بە مەبەستی پاراستنی سەروماڵیان.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری کارەبای فیدراڵ کۆبووەوە
پێت سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری کارەبای فیدراڵ کۆبووەوە
نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ڕاگەیەندرا
دوات نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ڕاگەیەندرا
پەیوەندیدر