نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دەستنیشانکرا و خشتەی کارەباش گۆڕانکاری بەسەردا هات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر بە 40 دینار دەستنیشان کرا.
ڕوونیشیکردەوە کە لەسەر بنەمای نرخی سووتەمەنی، نرخی ئه‌مپێرێک كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی له نێوان 7.500 بۆ 8.500 دیناردایه، ئەویش بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان 187 بۆ 212 کاتژمێر کاریان کردووە.
کارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاند لەو شوێنانەی بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە 7ى بەیانى بۆ 1ى شەوە، نرخى ئەمپێریان 9000 بۆ 9.500 دینارە.
سەبارەت بەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێرێک بە 10.000 دینارە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کارەبی سلێمانیدا هاتووە کە خشتەی کارپێکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی ئایار به‌م جۆره دەبێت:
ڕۆژانه كاتژمێڕ 12ی نیوه‌رۆ بۆ 1ی شه‌و كارده‌كه‌ن هه‌ركاتێك كه كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌و به‌یانیانیش موه‌لیده‌كانی كاتژمێر 6.30 بۆ 8ی به‌یانی كارده‌كه‌ن، جگه له ڕۆژانی هه‌ینی و پشووه فه‌رمییه‌كان كه كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ بۆ 1ی شه‌و كارده‌كه‌ن.