بڕیارێکی بانکی ناوەندی ئەمریکا نرخی زێڕ بەرزدەکاتەوە



بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوود جارێکی دیکە بەهای زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێڕ جارێکی دیکە ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، ئەمەش دوای ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندی ئەمریکا دێت بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە ڕێژەی 0.3% بەرزبووەوە و گەیشتە 2325.02 دۆلار.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی چوارشەممە، جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، ڕەتیکردەوە لە ماوەی ئەمساڵدا ڕێژەی سوود بەرزببێتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە هەڵاوسان لە ئەمریکا بەردەوام لە هەڵکشاندایە.

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە 21 بە 475 هەزار دینار

زێڕی عەیارە 18 بە 410 هەزار دینار

زێڕی عەیارە 22 بە 500 هەزار دینار

زێڕی عەیارە 24 بر 540 هەزار دینار

کۆمسیۆن دەنگۆی ڕاگرتنی کارەکان و دواخستنی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە
پێت کۆمسیۆن دەنگۆی ڕاگرتنی کارەکان و دواخستنی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە
هۆشدارییەکی ئەمنی بۆ عێراقییەکان سەبارەت بە دامەزراندنی کرێکاری بیانی
دوات هۆشدارییەکی ئەمنی بۆ عێراقییەکان سەبارەت بە دامەزراندنی کرێکاری بیانی
پەیوەندیدار