پلانێكی بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی دۆلار ئاشكراكرا





 

بانكی ناوەندی عێراق پلانێكی نوێی هەیە بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی.

ماڵپەڕی مۆنیتەر ئاشكرایكرد “بانكەكە لەم هەفتەیەدا پلانێكی خستەڕوو، ئەویش بە كەمكردنەوەی نرخی دۆلاری ئەمریكی بۆ دیناری عێراقی بۆ كڕینی سەفەر یان ئینتەرنێت لە هەزار و ٤٧٠ دینارەوە بۆ هەزار و ٤٦٥ دینار”.

باسیشی لەیارمەتیدانی بانكە ئەهلییەكان بۆ بەهێزكردنی یەدەگی دراوی بیانی كردووە جگە لە دۆلاری ئەمریكی، لەوانە یوانی چینی و یۆرۆ و درهەمی ئیماراتی و دیناری ئوردنی.

دابینكردنی بژاردە بۆ خەڵك بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی لە بانكە حكومییەكان بە مەبەستی گەشتكردن بۆ حەج و چارەسەری پزیشكی و خوێندن.

بەپێی سەرچاوەكان، ئەمریكا گووشاری زۆری لە بەغدا كردووە بۆ كۆتاییهێنان بە بردنە دەرەوەی دۆلاری عێراق بۆ وڵاتانی دراوسێ.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند “بانكی لەمانگی ١٠ی ئەمساڵ كاتێك ٤ ملیارو ٩٢٠ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە لەو مانگەدا بەهای دۆلار دابەزی، بۆیە لەمانگی ١١ فرۆشتنی دۆلاری بەبڕی ٢ ملیار دۆلار كەمكردەوە، لەمانگی ١٢ دا ٥٠٠ ملیۆن دۆلار كەمتر لە مانگی ١١ ی دۆلاری خستەبازاڕەوە”.

دەشڵێت “كێشەی گەورە لەبردنەدەرەوەی پارەدایە كە ئەمساڵ ٤٠ ملیار دۆلار براوەتە دەرەوە لەمەدا سپیكردنەوەی پارە هەیە”.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات “بانكی فیدراڵی ئەمریكا لەسەر ئەم پرۆسە چاودێری هەیە، وڵاتانی هەرێمی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم دەكڕن و دەیبەنەدەرەوە”.

بانكی ناوەندی ڕێوشوێنەكانی هەرزانكردنی دۆلاری ڕاگەیاند
پێت بانكی ناوەندی ڕێوشوێنەكانی هەرزانكردنی دۆلاری ڕاگەیاند
مەرجەکانی مۆسکۆ و واشنتۆن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراین چین؟
دوات مەرجەکانی مۆسکۆ و واشنتۆن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراین چین؟
پەیوەنیدر