“ئەوانەی ئێستا بەیاننامە دەنوسن خۆیان باش دەزانن کام لایەن بوو رێگربوو لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن”



فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” پارتی ماوەی دوو ساڵە داوا دەکات هەڵبژاردن بکرێت،بەڵام هەندێک لایەن و بەتایبەت ئەوانەی ئێستا بەیاننامە دەنوسن خۆیان باش دەزانن کام لایەن بوو رێگربوو لەئەنجامدانی هەلبژاردن و ئەوەش دەزانن کە کام لایەنی سیاسی بوو دەیگووت ئەگەر هەلبژاردنیش بکرێت ناهێڵین سندوقەکانی دەنگدان لە دێگەڵە بەولاوە دابنرێت و ناهێڵین لەسنوری سلێمانی هەلبژاردن بکریت .

لە راگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت:” پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم هێزی سیاسی کوردستان بوو لەرێگای مەسعود بارزانی لە ساڵی ١٩٩١ لەگردبونەوەیەکی جەماوەری باسی لەوەکرد کە دەبێت شەرعییەتی شۆڕشگێری بگوازینەوە بۆ شەرعییەتی دەستوری و دیموکراسی لەرێگای هەلبژاردنەوە .

لە راگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی پارتیدا هاتووە کە لە ساڵی ١٩٩٢ تادواین هەڵبژاردن،پارتی دیموکراتی کوردستان براوەی یەکەم بوە و هیچ کات ترسی هەڵبژاردنی نەبووە، چونکە پشت ئەستورە بەئەندام و لایەنگران و دۆستانی پارتیمان و نیشتیمانپەروەرانی کوردستان.

“پارتی ماوەی دوو ساڵە داوا دەکات هەڵبژاردن بکرێت، بەڵام هەندێک لایەن و بەتایبەت ئەوانەی ئیستا بەیاننامە دەنوسن خۆیان باش دەزانن کام لایەن بوو رێگربوو لەئەنجامدانی هەڵبژاردن و ئەوەش دەزانن کە کام لایەنی سیاسی بوو دەیگووت ئەگەر هەلبژاردنیش بکرێت ناهێڵین سندوقەکانی دەنگدان لە دێگەڵە بەولاوە دابنرێت و ناهێڵین لە سنوری سلێمانی هەلبژاردن بکرێت” فراسکیۆنی پارتی وا دەڵێت.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنداوەکەدا هاتووە کە پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردن بووەو لەگەڵیشی دەبێت بەمەرجێک ئیرادەی خەڵکی کوردستان پارێزراو بێت و دوور بێت لەداڕشتنی پێش وەختەو ئەو تێبینی و سەرنجانەی پارتی تێبینی نەتەوەیەکن و پارتی لەگەڵ هەڵبژاردنێکی شەفاف و دوور لەدەست وەردانە.

دەشڵێت:” پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەوەیە هەڵبژاردنێک بکریت مافی سەرجەم پێکهاتەکان پارێزراو بێت و ناکرێت پێکهاتەکان لە تورکمان و کلدو ئاشوری لە پەرلەمانی عێراق نوێنەریان هەبێت و لەپەرلەمانی کوردستان بێبەش بکرێن”.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا فراکسیۆنی پارتی دەشڵێت:” داوادەکەین هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف ئەنجام بدرێت و سەرجەم پێکهاتەکان تێیدا بەشداربن و داواش دەکەین تیمی یونامی و کۆمەڵگای نێودەولەتی و چاودێرانی دەولی چاکترو فراوانتر چاودێری پرۆسەکە بکەن و پارتی جەخت لەوە دەکاتەوە زەمینەسازی بکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی شەفاف و تەواوی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان بەشداری تێدا بکەن و دوربێت لەسەپاندنی ئیرادەو ئەنجام و دابەش کاری پێش وەخت”.

پەروەردەی عێراق هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی قوتابیانی ئاوارە دەکات
پێت پەروەردەی عێراق هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی قوتابیانی ئاوارە دەکات
یەکێتی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند
دوات یەکێتی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند
پەیوەنیدر