یەکێتی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند



یەکێتی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەوە بڕیاریدا

مەکتەبی سیاسیی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی هەوڵەکان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەتوندی ئیدانە و سەرزەنشتی هەر هەوڵێکی تاکڕەوانە و دەنگۆی رێککەوتنی لایەنەکان لەسەر دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان کرد کە بڕیارە لە ١٠-٦-٢٠٢٤ ساز بکرێت.هەروەها پشتیوانیی خۆشی بۆ بەردەوامی رێکارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پێناو سەرخستنی هەڵبژاردن لە هەمان وادەدا دووپاتکردەوە.

‎ئەمڕۆ چوارشەممە (١-٥-٢٠٢٤) مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە دەباشان کۆبووەوە و لە دوای کۆبوونەوەکەش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ک لە پێناو داكۆكیكردن لە مافی دیموكراسیی خەڵكی کوردستان، بڕیاریدا بە هەموو رێکارێکی یاسایی و بە هەوڵی هەمەلایەنەی سیاسی و دیپلۆماسی، بەگژ هەوڵە ناڕەواكانی دواخستنی هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی ١٠-٦ دا بچێتەوە.

‎لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە کۆبوونەوەکەدا هەمووانی لەو پێشهاتە ترسناكە ئاگادارکردەوە كە هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن وێڕای ئەوەی پێچەوانەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و رێوشوێنەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنە، دەشبێتە مایەی خەوشێكی گەورە بە تەوێڵی پرۆسەی سیاسیی كوردستانەوە کە سەرەنجام هیچ ئیعتیبارێك بۆ ویستی ئاڵوگۆڕی دیموکراسیانەی دەسەڵات و بۆ ناوبانگی دامەزراوەکانی هەرێمی كوردستان ناهێڵێتەوە و شەرعییەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کە ئێستا خۆی کاربەڕێكەرە، دەخاتە ژێر پرسیاری جدییەوە.

‎ دەشڵێت:”مەکتەبی سیاسی ئەم جۆرە هەوڵانەی دواخستن بە پاشقولگرتن لە ئیستیحقاقی دیموكراسی دەزانێت و هیچ پاساوێكی بۆ نییە تەنیا رەچاوكردنی بەرژەوەندیی تەسكی ئەوانە نەبێت كە خۆیان لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەدزنەوە و بەدوای دەرچەیەكی ناڕەوادا دەگەڕێن كە زۆرینەیەكی زۆرەملێ و پێشوەختی مسۆگەرکراویان بۆ دابینبكاتەوە. هەر بۆیە رایدەگەیەنێت هەرگیز بەشێک نابێت لە کەینوبەینی ژێربەژێر و پێشوەختیش هەموو کۆبوونەوەیەک بەمەبەستی دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە”

‎بڕیاری کۆبوونەوەکەی دەباشان ئەوەیە کە یەکێتی بۆ پارێزگاری لە مافی دیموكراسیی گەلەكەمان:

‎- بە یاداشتی فەرمی و دیداری راشكاو و جددی دۆستانی پرۆسەی سیاسیی کوردستان، عێراق و کۆمەڵی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەم پەرۆشییە دیموکراسییەی خۆی ئاگادار دەکاتەوە.

‎- ⁠بە کۆدەنگیی نیشتمانیی لەگەڵ هێزە کوردستانییەکانی داکۆكیكار لە پابەندبوون بەوادەی هەڵبژاردن، یەکڕیزی و دیموکراسی پتەوتر دەکات.

‎- ⁠پەنا بۆ سكاڵای یاسایی دەبات و بەگوێرەی دەستووری عیراق و یاسا بەركارەكانی، داكۆكی لەم مافەی میللەتەکەمان دەكات.

‎هەروەك بانگەوازی نیشتمانی و دیموكراسیی خۆی ئاڕاستەی هەمووان دەكات لەم خەباتە یاسایی و دیموكراسییەدا پشتیوان و هاوكاربن.

“ئەوانەی ئێستا بەیاننامە دەنوسن خۆیان باش دەزانن کام لایەن بوو رێگربوو لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن”
پێت “ئەوانەی ئێستا بەیاننامە دەنوسن خۆیان باش دەزانن کام لایەن بوو رێگربوو لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن”
” هەر کۆمپانیایەک بە رێگەی ڤیزەی ساڵی یاخود هەر جۆرە ڤیزەیەکی دیکە لە سعودیە دەستگیر بکرێت مۆڵەتەکەی لێوەدەگیرێتەوە”
دوات ” هەر کۆمپانیایەک بە رێگەی ڤیزەی ساڵی یاخود هەر جۆرە ڤیزەیەکی دیکە لە سعودیە دەستگیر بکرێت مۆڵەتەکەی لێوەدەگیرێتەوە”
پەیوەندیدر