كاتی بەڕێكەوتنی كاروانی حاجییانی هەرێم بۆ سعودیە دیاریكرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان كاتی بەڕێكەوتنی كاروانی حاجییانی هەرێم بۆ سعودیە بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج دیاری دەكات و ڕایدەگەیەنێت، شوێنی نیشتەجێبوون و خواردن و هاتووچۆ و چاودێریی تەندروستی بەردەوام بۆ حاجییان دابین كراوە.

كاروان ستوونی، وتەبێژی بە‌ڕێوە‌بەرایەتی گشتی حە‌ج‌ و عومرە‌ی هە‌رێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “ڕۆژی 28ی ئە‌م مانگە‌ یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێم، كە ژمارەیان هەزار و 500 كەسە، لەڕێگەی وشكانییەوە بەرەو سعودییە بەڕێدەكەوێت و ڕۆژی 29ی ئە‌م مانگە‌ش یەكەم كاروانی حاجییان، كە ژمارەیان سێ هەزار و 185 كەسە لەڕێگەی ئاسمانییەوە دەچنە سعودیە.

ڕاشیگەیاند، وابڕیارە تا 5ی 6ی 2024 هەموو حاجییانی هەرێم بگەنە ئەو وڵاتە بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ.

وتیشی، “تێچوی حەجی ئەمساڵَ لەڕێگەی هێڵی ئاسمانی (شەش ملیۆن ‌و 650 هەزار دینار) و لەڕێگەی وشكانیشەوە (پێنج ملیۆن ‌و 300 هەزار دینارە) و دوای هەوڵێکی زۆری وەزارەتی ئەوقاف و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی هەرێم تێچووی حەج لە هەرێمی کوردستان هاوتای تێچووی حاجییانی ناوچەکانی دیکەی عێراق کراوە”.

وتەبێژی بە‌ڕێوە‌بەرایەتی گشتی حە‌ج‌ و عومرە‌ی هە‌رێم جەختیشی كردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی سعودیە، شوێنی نیشتەجێبوون، خواردن، هاتووچۆ و چاودێریی تەندروستی بەردەوام و پێشکەشکردنی ڕێنمایی ئایینی بۆ حاجییانی هەرێمی کوردستان دابین کراوە.

کۆمسیۆن تەواوبوونی خولێکی ڕاهێنانی لە هەولێر ڕاگەیاند
پێت کۆمسیۆن تەواوبوونی خولێکی ڕاهێنانی لە هەولێر ڕاگەیاند
پارێزەر بەکر حەمەسدیق: دادگای فیدڕاڵی ناتوانێت دەستكاری دابەشكردن و تەوتینی مووچە بكات
دوات پارێزەر بەکر حەمەسدیق: دادگای فیدڕاڵی ناتوانێت دەستكاری دابەشكردن و تەوتینی مووچە بكات
پەیوەندیدر