ڕەمپای ئۆتۆمبێل بەسەر گەنجێكدا كەوت و گیانی لەدەستدا



له‌ شارۆچكەی كه‌لار، ڕەمپای ئۆتۆمبێل بەسەر گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵاندا دەكەوێت و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

عه‌لی جه‌مال قدوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە 1ی ئایاری 2024، لەناوچەی پیشەسازی کەلار لەکاتی کارکردن لە ڕەمپای ئۆتۆمبێلێک لەجۆری ڤاڵڤۆ، ڕەمپاكە کەوتووە بەسەر هاووڵاتیەکدا و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو گەنجە ناوی (عومه‌ر محه‌مه‌د غالب)ه و‌ لەدایکبووی 1999ی دانیشتووی گوندی گردەگۆزینەی سەر بە شارۆچكەی کەلارە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا دوو کرێکار، کە کاریان لەئۆتۆمبێلەکە کردووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 411 لە یاسای سزادان بەندکراون و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێكردووە.

 

پارێزەر بەکر حەمەسدیق: دادگای فیدڕاڵی ناتوانێت دەستكاری دابەشكردن و تەوتینی مووچە بكات
پێت پارێزەر بەکر حەمەسدیق: دادگای فیدڕاڵی ناتوانێت دەستكاری دابەشكردن و تەوتینی مووچە بكات
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە
دوات مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە
پەیوەندیدار