مریشك بۆ كەمترین نرخ دابەزی



نرخی کیلۆیەک مریشک بەردەوامە لە دابەزین و هەر كیلۆیەكی نزیك بۆتەوە لە دوو هەزار دینار، لەكاتێكدا لە مانگی ڕابردوودا نرخەكەی گەیشتبووە 4 هەزار دینار.

ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی یەک کیلۆ مریشک بۆ ۲ هەزار و 300 دینار دابەزی، ئەم نرخە لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوو چووە نزیكەی ٤ هەزار دینار و لە هەفتەی ڕابردووشدا بۆ 3 هەزار هەزار دینار دابەزیبوو.

محەمەدی مریشك فرۆش لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەدوای جەژنی ڕەمەزانەوە نرخی مریشك ڕووی لە دابەزین كردووە و ئەمڕۆش زیاتر دابەزی و نرخی یەك كیلۆ مریشكی زیندوو بە 2 هەزار و 300 دینارە.

ڕاشیگەیاند، هۆكاری دابەزینی نرخی مریشك دەگەڕێتەوە بۆ زۆربوونی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكان و خستنەبازاڕی مریشك، كە ئەمەش وای كردووە بڕی بەرهەم بەراورد بە خواستی هاووڵاتیان زیاتر بێت.

 

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە
پێت مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە
بڕێک پارە بۆ کرێکاران زیاد دەکرێت
دوات بڕێک پارە بۆ کرێکاران زیاد دەکرێت
پەیوەندیدار