كاتی زیادكردنەوەی كارەبای نیشتمانی ڕاگەیەنرا



دوای هێرشە درۆنیەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غاز، وەزارەتی كارەبای هەرێم ئاشكرای دەكات، كە بەرهەمهێنانی غاز دەستی پێكردۆتەوە و بریكاری وەزارەتەكە دەڵێت: “لە 24 كاتژمێری داهاتوودا دۆخی پێدانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە”.

کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاندووە، هەناردەی غازی شل لە کۆمپانیای کۆرمۆر دەستیپێکردۆتەوە و ئەمەش کاریگەریی لەسەر دۆخی کارەبای هەرێم دەبێت.

وتوشیەتی، “بەهۆی دەستپێکردنەوەی هەناردەی غازەوە هەزار مێگاوات کارەبا گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لە 24 کاتژمێری داهاتوودا دۆخی کارەبا جێگیر دەبێتەوە و ئەو دوو هەزار و 500 مێگاوات کارەبایەی کەم بووبووەوە دەگەڕێتەوە بۆ شوێنی خۆی”.

لای خۆشیەوە، كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە کێڵگەی کۆڕمۆر دەستی پێکردۆتەوە، وەزارەتەكەیان لە چاوەڕوانی هەناردەکردنی غازی سروشتین بۆ وێستگەکانی غازی کارەبا، تاوەکو لە ماوەیەکی نزیکدا یەکە غازییەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ئیشپێبکرێنەوە و بارودۆخی کارەبا ئاسایی ببێتەوە.

 

بڕێک پارە بۆ کرێکاران زیاد دەکرێت
پێشت بڕێک پارە بۆ کرێکاران زیاد دەکرێت
مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ تەیف سامی كۆدەبنەوە
دواتر مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ تەیف سامی كۆدەبنەوە
پەیوەندیدار