مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ تەیف سامی كۆدەبنەوە



نوێنەری گشتی وانەبێژان ڕایدەگەیەنێت، كە سبەینێ‌ لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆدەبنەوە و دەشڵێت: “وردبینی لە لیستی مامۆستایانی وانەبێژ لەلایەن چاودێری دارایی فیدڕاڵی لە قۆناغی كۆتاییدایە.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی وانەبێژان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆكارێكی نەخوازراو كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نوێنەرانی دەستەی وانەبێژانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق دواخرا بۆ سبەینێ‌، بۆیە دڵنیایی دەدەینە وانەبێژان، كە تاوەكو كەیسی وانەبێژان یەكلایی نەكەینەوە ناگەڕێینەوە.

ئاشكراشی كرد، وردبینی لە لیستی وانەبێژان لە کۆتایی پڕۆسەکەدایە لە لایەن دیوانی چاودێری دارایی عیراق و دواتر ناوی مامۆستایانی وانەبێژ ئاڕاستەی ئەنجوومەنی ڕاژەی فیدڕاڵی عیراق دەکرێت بۆ دامەزراندنی وانەبێژان.

ڕوونیشی كردەوە، ناوی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان بۆ دامەزراندن 37 هەزار و 700 مامۆستای وانەبێژە و بۆ دامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ 2 ملیار 400 ملیۆن دینار پێویستە.

 

كاتی زیادكردنەوەی كارەبای نیشتمانی ڕاگەیەنرا
پێت كاتی زیادكردنەوەی كارەبای نیشتمانی ڕاگەیەنرا
کۆمسیۆن دەنگۆی ڕاگرتنی کارەکانی ڕەتدەکاتەوە
دوات کۆمسیۆن دەنگۆی ڕاگرتنی کارەکانی ڕەتدەکاتەوە
پەیوەندیدار