لەسەر پیسبوونی ژینگە خاوەن کارگەیەک لە عەربەت دەستگیرکرا



پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر پیسبوونی ژینگە و خاک خاوەن کارگەیەک لە ناحیەی عەربەت دەستگیرکرا و ڕووبەڕووی ڕێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کارگەیەک لە سنووری عەربەت هەستاوە بە فڕێدانی پاشماوەی کارگەکەی لەو سنوورە کە ئەمەش دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە و خاک .

ئاماژەی بەوەکرد، دوای بەدواچوون لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت و لیژنەی (فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی) توانرا کارگەی سەرپێچیکار بدۆزرێتەوە، لەسەر بڕیاری دادوەر خاوەنی کارگەکە دەستگیرکرا و دەست بەسەر ئەو تراکتۆرەشدا گیرا کە پاشماوەکەی پێ گوازراوەتەوە.

کۆمسیۆن دەنگۆی ڕاگرتنی کارەکانی ڕەتدەکاتەوە
پێت کۆمسیۆن دەنگۆی ڕاگرتنی کارەکانی ڕەتدەکاتەوە
دەنگۆی ڕاگرتنی كارەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن بڵاودەكرێتەوە
دوات دەنگۆی ڕاگرتنی كارەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن بڵاودەكرێتەوە
پەیوەندیدار