بڕیاری گرانکردنی نرخی بەنزین جێبەجێکرا



بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین لە عێراق چووە بواری جێبەجێکردن، وێڕای ناڕەزایەتی شەقامی عێراق و لیژنەی وزەی پەرلەمان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە یەکەم ڕۆژی مانگی ئایار-ەوە، بریاری گرانکردنی نرخی بەنزینی موحەسەن بۆ ٨٥٠ دینار و سوپەر بۆ ١٢٥٠ دینار جێبەجێکرا، بەڵام نرخی بەنزینی نۆرمال بە ٤٥٠ دینار و گاز بە ٢٠٠ دینار وەک خۆی دەمێنێتەوە و گۆڕانی بەسەردا نایەت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەنجومەنی وەزیران ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ئازار، بڕیاریدا نرخی سووتەمەنی ئۆتۆمبێل کە بەنزینی موحەسەن ڕێژەی ٣٠%، و بەنزینی سوپەر بە ڕێژەی ٢٥% بەرزبکاتەوە.

ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران ناڕەزایەتی شەقامی عێراقی لێکەوتەوە بە تایبەتی لەلایەن شۆفێرانەوە، خەڵکی پێیان وایە کە گرانکردنی نرخی بەنزین بارگرانی بۆ بژێوی ژیانی هاووڵاتییان دروست دەکات.

 

ڕۆژی جیهانی کرێکارانە
پێت ڕۆژی جیهانی کرێکارانە
وادەی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی کۆرمۆر تەواو بوو و ئەنجامیش ئاشکرا نەکرا
دوات وادەی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی کۆرمۆر تەواو بوو و ئەنجامیش ئاشکرا نەکرا
پەیوەندیدار