دوای ئەوەی ژمارەی قوربانیانی گەردەلوولی بەفرەكەی ئەمریكا گەیشتە نزیكەی 60 كەس، ئاوی دەریاچەیەك بەستوویەتی.
“گەردەلولی سەدە” كە ئەمریكای گرتەوە، ئاوی ئەو دەریاچەی بەستووە كە ڕووی لە مۆنۆمێنتی ئەبراهام لینكۆڵن سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بوو لە واشنتن.
پارێزگاری ویلایەتی نیویۆرك هۆشداری دەدات: “گەردەلولی سەدە” هێشتا زۆر دوورە لە كەمبوونەوە و بەردەوامە.
ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوكراونەتەوە، دەركەوتووە كە ئاوی دەریاچەكە دەگۆڕێت بۆ پارچە سەهۆڵ.
بەردی تەپوتۆز لە دیمەنێكی باوەڕپێنەكراودا بە دەوریدا پەرش و بڵاو بووەوە، وەك ئەوەی شتێكی خەیاڵی بێت.
تیمەكانی فریاگوزاری كاردەكەن بۆ پشكنینی زیانەكانی ئەو زریانەی بووە هۆی ئەوەی ملیۆنان ئەمریكی نەتوانن ئاهەنگی جەژنی كریسمس بگێڕن، بەتایبەتی لە ناوچە بەفراوییەكانی ڕۆژئاوای نیویۆرك.
دەسەڵاتداران جەختیان كردەوە ئەوە “جەنگێكە لەگەڵ دایكی سروشت” لە بەرامبەر “گەردەلولی سەدەدا”.
هەروەها دەزگای كەشناسی ئەمریكا پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما بگەڕێنەوە بۆ ئاستی ئاسایی وەرزی تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو.
دەسەڵاتدارانی ئەمریكا ڕایانگەیاند، ژمارەی قوربانییەكان بۆ نزیكەی 60 كەس بەرزبووەتەوە، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو زریانە بەفرەی وڵاتەكەی گرتەوە.