وادەی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی کۆرمۆر تەواو بوو و ئەنجامیش ئاشکرا نەکرا



نزیکەی هەفتەیەک بەسەر هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر تێپەڕ دەبێت، بێ ئەوەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەش ئاشکرا بکرێت.

بە پێی نووسراوێکی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، ڕۆژی هەینی ڕابردوو لیژنەیەکی ئەمنی بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر پێکهێنرا کە کوژرانی چوار کارمەندی یەەمنی و برینداربوونی هەشتی دیکەی لێکەوتەوە.

لیژنەکە پێکهاتبوو لە نوێنەری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، دەزگای ئاسایشی نیتشمانیی، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازیی، بەڕێوەبەری حەرەکات لە لیوای 70ی پێشمەرگە.

لە نووسراوەکەدا دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی ئاگادارکراوەتەوە کە لە ماوەی 48 کاتژمێردا فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئاگادار بکاتەوە.

ئێستا پێنج ڕۆژ بەسەر هێرشەکەدا تێپەڕ بووە، بەڵام هیچ زانیارییەکی فەرمی دەربارەی ئەنجامدەری هێرشەکە ئاشکرا نەکراوە.

بڕیاری گرانکردنی نرخی بەنزین جێبەجێکرا
پێت بڕیاری گرانکردنی نرخی بەنزین جێبەجێکرا
 “عێراق پێویستی بە سێ ملیۆن و 500 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون هەیە”
دوات  “عێراق پێویستی بە سێ ملیۆن و 500 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون هەیە”
پەیوەندیدار