“عێراق پێویستی بە سێ ملیۆن و 500 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون هەیە”



شارەزایەکی ئابووری ڕایگەیاند، عێراق پێویستی بە سێ ملیۆن و 500 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون هەیە، بۆئەوەی قەیرانی شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان چارەسەر ببێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عومەر عەبدول لەتیف، شارەزای بواری ئابووری ڕایگەیاند، عێراق بە دەست کەمی یەکەی نیشتەجێبوونەوە دەناڵێنێت، پێویستی بە دروستکردنی سێ ملیۆن و نیو یەکەی نیشتەجێبوون هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، وێڕای ئەوەی عێراق کەمی یەکەکانی نیشتەجێبوونی هەیە و لە ئاستی پێویستی خەڵکیدا نییە، هاوکات نرخی خانووبەرە لە عێراق تا ئاستێکی خەیاڵی هەڵکشاوە، ئەمەش جارێکی دیکە گرفتی بۆ هاووڵاتییان دروستکردووە، وایکردووە ناچاربن لە شوێنی نیشتەجێبوونی کرێدا بژین.

ئاماژەی بەوەکرد، گرانی نرخی خانووبەرە پەیوەندی بە بازاڕەوە نییە، بەڵکو لەژێر کاریگەری خاوەن موڵک و نووسینگەکانی خانووبەرەدایە.

باسی لەوەکرد، بەرزبوونەوەی نرخی کرێی خانوو زیانێکی زۆری بە هاووڵاتییانی عێراق گەیاندووە، زۆربەی فەرمانبەران ناتوانن بە کرێ بژین.

داوای لە وەزارەتی نیشتەجێکردن و بیناسازی و دەسەڵاتی وەبەرهێنانی نیشتمانی کرد، زەوی نیشتەجێبوون دابەش بکەن و خزمەتگوزاری پێشکەشیان بکەن، بۆئەوەی قەیرانی شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان چارەسەرببێت.

وادەی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی کۆرمۆر تەواو بوو و ئەنجامیش ئاشکرا نەکرا
پێت وادەی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی کۆرمۆر تەواو بوو و ئەنجامیش ئاشکرا نەکرا
لەبری پیرۆزبایی و بەڵێن، بە كردار مافەكانی كرێكاران دابین بكەن
دوات لەبری پیرۆزبایی و بەڵێن، بە كردار مافەكانی كرێكاران دابین بكەن
پەیوەندیدار