لەبری پیرۆزبایی و بەڵێن، بە كردار مافەكانی كرێكاران دابین بكەن



لەبری پیرۆزبایی و بەڵێن، بە كردار مافەكانی كرێكاران دابین بكەن

هەڵاڵە محەمەد ئەڵماس

دوای پیرۆزبایی لە كرێكارانی هەرێمی كوردستان و دوعای خێرمان بۆیان، زۆر بەنیگەرانییەوە ڕووی قسەكانمان ئاڕاستەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكەین و دەڵێین، لەبری پیرۆزبایی بە كردار بیسەلمێنن كە ئێوە پارێزەری مافی كرێكارانن كە بەداخەوە نین و وانیە، بەداخەوە هەمووان دەزانین كە چینی كرێكار لە هەرێمی كوردستان بێنازترین چینن كە هیچ كات حكومەت هەوڵی بۆ بەدیهێنانی مافەكانیان نەداوە، بگرە مافیان دەخورێت و دەیان جار بینیمان ژینگەپارێزان بۆ داواكردنی مووچەیەكی ڕەمزی دەچوونەسەر شەقامەكان و داوای دابەشكردنی مووچەی چەند مانگی ڕابردوویان دەكرد كە پێیان نەدەدرا؟!!

تا ئێستا كرێكار لە هەرێمی كوردستان بیمەی نییە و لە دۆخێكی خراپدا ژیان بەڕێدەكەن و ئەگەریش هاتوو لەسەر كار تووشی ڕووداوێك بوون ئەوا دەبێت تا مردن چاویان لە دەستی خێرخوازان و كەسوكاریان بێت، كە ئەوەش گەورەترین كارەساتە كە لەم هەرێمەدا هەمووان گوێی خۆیان لێخەواندووە و لێی بێ ئاگان..

بەداخەوە وەك هەموو بۆنەكانی دیكە، بەناو بەرپرسەكانی ئەم هەرێمە، پیرۆزبایی لە كرێكاران دەكەن و هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بەڵێنی گەورە و بریقەدار دەدەن، كە تا ئێستا نەیانتوانیوە یەك بەڵێنیان بۆ كرێكاران جێبەجێ بكەن.

بە هیواوە لە داهاتوو دەڕوانین و ئومێدمان وایە كە ڕۆژێك دێت كە مافی كرێكاران لە هەرێمی كوردستان دابین دەكرێت، بەڵام لەژێر سایەیی دەسەڵاتێكی دادپەروەرو بۆ خودا سوڵحاو، نەك دەسەڵاتدارانی گەندەڵ و بەرژەوەندی خوازی كەسی و حزبی.

 

 “عێراق پێویستی بە سێ ملیۆن و 500 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون هەیە”
پێت  “عێراق پێویستی بە سێ ملیۆن و 500 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون هەیە”
پشتیوان سادق: لە هەڵبژاردن ناترسین و هەردەم یەکەم بووین
دوات پشتیوان سادق: لە هەڵبژاردن ناترسین و هەردەم یەکەم بووین
پەیوەندیدر