پشتیوان سادق: لە هەڵبژاردن ناترسین و هەردەم یەکەم بووین



ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، حزبەکەی لە هەڵبژاردن ناترسێت، بەڵام بە بێ پێکهاتەکان بەشداری لە پرۆسەکەدا ناکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە هەولێر ڕایگەیاند، سێ جار سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەرکردووە، بەڵام کێ بوو ڕێگەی نەدا هەڵبژاردن نەکرێت؟.

بەرپرسەکەی پارتی سەرلەنوێ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردن بە “نادەستووری و نایاسایی” وەسفکرد و وتیشی: “پارتی و هیچ هێزێکی دیموکراتخوازیش ئامادەنییە بابەتی نادەستووری و نایاسیایی بەسەر خەڵکی کوردستاندا بسەپینێت”.

پشتوانی سادق ڕەتیشیکردەوە بەشدارینەکردنی پارتی لە هەڵبژاردن بە هۆی ترسان لە ئەنجامەکەیەوە بێت و وتی: “بەشدارینەکردنی پارتی لە هەڵبژاردن لەبەر ئەوە نییە کە ترسی هەبێت… پارتی هەردەم یەکەم بووە و هەردەم بە یەکەمی دەمێنێتەوە، چونکە پارتی بڕوای بە خەڵکی هەرێمی کوردستان هەیە و خەڵکی کوردستانیش بڕوای بە پارتی هەیە”.

جەختیشیکردەوە لەوەی “پارتی بە بێ پێکهاتەکان ناتوانێت بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات، چونکە ئەوان لە مێژوو و شارستانی کوردستاندا بەشداربوون”.

لەبری پیرۆزبایی و بەڵێن، بە كردار مافەكانی كرێكاران دابین بكەن
پێت لەبری پیرۆزبایی و بەڵێن، بە كردار مافەكانی كرێكاران دابین بكەن
سەرۆکی هەرێم داوای پاراستنی مافی کرێکاران دەکات و حکومەتی بەڵێنی باشترکردنی ژیانیان دەدات
دوات سەرۆکی هەرێم داوای پاراستنی مافی کرێکاران دەکات و حکومەتی بەڵێنی باشترکردنی ژیانیان دەدات
پەیوەندیدر