سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە سەندیکا و ڕێکخراوەکانی کرێکاران دەکات هەوڵی زیاتر بدەن بۆ پاراستنی مافی کرێکاران و حکومەتیش جەخت لە پابەندبوون بە باشترکردنی ژیانی کرێکاران دەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی کرێکارانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “يه‌كى ئايار، له ڕۆژى جيهانيى كرێكاراندا، گه‌رمترين پيرۆزبايى له هه‌موو كرێكارانى كوردستان، عێراق و جيهان ده‌كه‌م، ده‌ستى كار و ماندووبوونيان ده‌گوشم و هيواى ئاسووده‌يى و خۆشگوزه‌رانى و سه‌رفرازييان بۆ ده‌خوازم”.
سەرۆکی هەرێم دەڵێت: “له كاتێكدا به ڕێز و پێزانينه‌وه له ئه‌رك و ڕه‌نجى كرێكاران و ڕۆڵى كارايان له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنياتناندا ده‌ڕوانم، جه‌خت له به‌رده‌واميى پشتگيرى له هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واكانيان و پێويستيى هه‌بوونى ياسايه‌كى پێشكه‌وتووى سه‌رده‌ميانه ده‌كه‌مه‌وه كه زه‌مينه و ژينگه‌ى له‌بارى كاركردن و ژيانێكى باشتر بۆ چينى زه‌حمه‌تكێشى كرێكاران و خێزانه‌كانيان بێنێته ئاراوه”.
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند، هه‌ر له‌م ياده‌دا هانى سه‌نديكا و ڕێكخراوه‌كانى كرێكاران ده‌ده‌م كارى باشتر بكه‌ن و هه‌وڵى زياتر بده‌ن بۆ دابينكردن و پاراستنى مافه‌كانى كرێكاران و ڕه‌خساندنى يه‌كسانى له ده‌رفه‌ته‌كانى كاردا، هه‌روه‌ها ده‌بێ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان چاودێريى خێزانى ئه‌و كرێكارانه بكه‌ن كه له كاردا ژيانيان له ده‌ست داوه و بايه‌خ و گرنگى به باشتركردنى دۆخى ژيان و گوزه‌رانيان بدرێت.
هەر بەو بۆنەیەوە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، پیرۆزبایی لەسەرجەم کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم . ئەرک و ماندووبوون و ڕۆڵی دیاری كرێكارانی كوردستان لە ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی ئابووری کوردستاندا بەرز دەنرخێنم.
مەسرور بارزانی “پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو باشترکردنی ژیانی کرێکاران و پاراستنی مافەکانیان لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی و دابینکردنی مافە یاساییەکانیان” دووپات کردەوە.
لای خۆشیەوە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “یەکی ئایار تەنها بۆنەیەک نییە بۆ پیرۆزبایی کردن لە کرێکاران، بەڵکو بۆنەیەکە بۆ ئەوەی هاندەرمان بێت بە حکومەت، کەرتی تایبەت و خاوەنکار و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دیکەشەوە تا مافەکانی کرێکاران زیاتر بچەسپێنین و دۆخی کارکردن لە کوردستان باشتر بکەین”.
قوباد تاڵەبانی وتیشی: “لە ماوەکانی ڕابردوودا کارمان کرد بۆ ئەوەی لەڕێی هەمواری یاسا بەرکارەکانەوە و هەروەها ڕێنمایی دەستی کاری بیانییەوە زیاتر دەستەبەری ماف و ژیان و گوزەرانی کرێکاران بکەین. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، نیگەرانین لە دۆخی بازاڕی کار و ئاگاداری ئەو بارگرانی و ئاستەنگانەین کە ژیانی کرێکارانی زەحمەتتر کردووە. سەرباری کەموکوڕییەکانیش، بەشێک لە کرێکارانیش بە مافە یاساییەکانی خۆیان ئاشنا نین و خەمساردی و کەمتەرخەمی هەیە لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە بۆ وشیارکردنەوەی کرێکارەکان بە مافە یاساییەکانی خۆیان و دابینکردنی مافەکانیان”.
قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، هەربۆیە لەگەڵ هەوڵدان بۆ هەموارکردنەوەی یاساکان و یان دەرکردنی یاسا و ڕێنمایی نوێ، لەگەڵ کەرتی تایبەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکەین بۆ جێبەجێکردنی مافە یاساییەکانی کرێکاران.