40 ملیار دۆلاری عێراق براوەتە دەرەوە



 

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند “ئەمساڵی ٢٠٢٢ بانكی ناوەندی ٤٩ ملیار دۆلاری فرۆشتووە لەو بڕە ٩ ملیار دۆلاری بۆ ناوخۆ بووە، ٤٠ ملیار دۆلاری بۆ حەواڵە براوەتە دەرەوەی عێراق”.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند “بانكی لەمانگی ١٠ی ئەمساڵ كاتێك ٤ ملیارو ٩٢٠ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە لەو مانگەدا بەهای دۆلار دابەزی، بۆیە لەمانگی ١١ فرۆشتنی دۆلاری بەبڕی ٢ ملیار دۆلار كەمكردەوە، لەمانگی ١٢ دا ٥٠٠ ملیۆن دۆلار كەمتر لە مانگی ١١ ی دۆلاری خستەبازاڕەوە”.

دەشڵێت “كێشەی گەورە لەبردنەدەرەوەی پارەدایە كە ئەمساڵ ٤٠ ملیار دۆلار براوەتە دەرەوە لەمەدا سپیكردنەوەی پارە هەیە”.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات “بانكی فیدراڵی ئەمریكا لەسەر ئەم پرۆسە چاودێری هەیە، وڵاتانی هەرێمی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم دەكڕن و دەیبەنەدەرەوە”.

لەژێر كاریگەریی كەمكردنەوەی فرۆشتنی دۆلاردا ڕۆژانی ڕابردوو نرخی 100 دۆلار گەیشتە 160 هەزار دینار لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان.

بەپێی سەرچاوەكان، ئەمریكا گووشاری تووندی لە بەغدا كردووە بۆ ڕێگری لە بردنەدەرەوەی دۆلار بۆ وڵاتانی ئێران و توركیا و سووریا و لوبنان.

 

سربیا و كۆسۆڤۆ لە لێواری جەنگدان
پێشت سربیا و كۆسۆڤۆ لە لێواری جەنگدان
نرخی تیكتی سلێمانی – دوبەی زۆر بەرز بووەتەوە
دواتر نرخی تیكتی سلێمانی – دوبەی زۆر بەرز بووەتەوە
ەیوەندیدار