لێزمە باران و هەورە تریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



کەشناسی پێشبینی دەکات لە ماوەی دوو ڕۆژدا گەرما 7 پلە نزمبێتەوە و لێزمە باران و هەورە تریشقەش هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممەوە، باران بە شێوەى پچڕ پچڕ دەبارێت وهەندێک کاتیش دەبێتە لیزمە و هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە کە سبەینێ پێنجشەممە، نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت، بەڵام لە کاتەکانی شەودا دەبێت بە لێزمەباران و هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت.

کەشناسی پێشبینیشی کرد ئەمڕۆ گەرما 2-5 و سبەینێش 1-2 پلە نزم بێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 26

سلێمانی: 24

دهۆک: 25

زاخۆ: 25

هەڵەبجە: 25

کەرکووک: 26

سۆران : 23

حاجی ئۆمەران : 17

گەرمیان : 27

ڕەوشی پەنابەران دوای بڕیاری ناردنیان بۆ ڕواندا بە کوێ دەگات؟
پێت ڕەوشی پەنابەران دوای بڕیاری ناردنیان بۆ ڕواندا بە کوێ دەگات؟
وەزارەتێکی عێراق دەرگای دامەزراندنی بۆ دەرچووانی هەرێمی کوردستان کردەوە
دوات وەزارەتێکی عێراق دەرگای دامەزراندنی بۆ دەرچووانی هەرێمی کوردستان کردەوە
پەیوەندیدار