ڕۆژی جیهانی کرێکارانە



یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارانە، بەڵام ئە ڕۆژە بۆ کرێکارانی ڕۆژانە گرنگ نییە، هەندێکیشیان هەر نازانن چییە.

لە هەموو جیهاندا یەکی ئایار بە ڕۆژێکی تایبەت دادەنرێت، تەواوی وڵاتانی جیهان گرنگی بەم ڕۆژە دەدەن، بەڵام لە هەرێمی کوردستان کرێکاران لەم ڕۆژەشدا کاردەکەن.

ئەحمەد محەمەد، ٥٧ ساڵە کرێکاری بیناسازییە، وەستای دیوارە، دەبێت لەگەڵ کازیوەی بەیاندا بۆ کارکردن بێتە دەرەوە، ئەو ڕۆژانەی کاردەکات زۆر کەمترن لەو ڕۆژانەی کاری دەستناکەوێت.

“هەرگیز ئەم جۆرە بێئیشیەم نەبینیوە، جاران هەر دوو سێ ڕۆژێک لە بینایەک بووین، خێر و بەرەکەت زۆربوو، بەس بەخوا ئێستا ناشوکری نەبێت ئیش نییە”.

ئەو کرێکارە باس لەوەدەکات، کە چەندین جار لەلایەن ئەو کەسانەی کە کاریان بۆ کردوون پارەیان خوراوە، پارەی ئیشێک لە ١٩٧٧ کردوویانە هێشتا پارەکەی وەرنەگرتووە، “کرێکار هیچ مافێکی نییە”.

جەبار عەبدوڵا، کرێکارێکی دیکەی بیناسازییە، وەستای تەختەبەستی بنمیچە، باسی ڕۆژانەی خۆی دەکات، کە ڕۆژانە لە کاتژمێر شەشی بەیانی بۆ چواری ئێوارە لە ئیشدایە، تەنانەت جارێک لە ئیشکردندا بریندار بووە.

لە ماوەی ٢٢ ساڵی کارەکەیدا، هیچ لیژنەیەکی نەبینووە لە دۆخی کرێکاران نەپرسێتەوە، تەنانەت نازانێت دەستبەری کۆمەڵایەتی چییە.

“ئەو ڕۆژەی دەڵێن جەژنی کرێکارە، ٪٩٩ئەو ڕۆژە کرێکار لە ئیشدایە، ئەسڵەن هەر ئیمانی پێی نییە”.

بێکاری تەنگی بە هەموو لایەک هەڵچنیوە، ئەمەش وایکردووە لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ باشوور بێن، بە درێژایی ڕۆژ لای شەقامەکان چاوەڕوانی وەستانی ئۆتۆمبێلێک بن.

ڕەزا فایەق، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتووەتە باشوور، ڕۆژانە بۆ دەستکەوتنی کار لە کاتژمێر شەشی بەیانیووە دەچنە شەقامی عەلوە کۆنەکەی سلێمانی، چاوەڕوانن کەسێک بێت بڵێت کە کرێکاری پێویستە.

هیچ ئامارێک بۆ ژمارەی کرێکارانی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵام ١٢٥هەزار و ٣٨٠ کرێکاری ناوخۆی دەستەبەری کۆمەڵایەتییان هەیە، بەڵام دەیان هەزار کرێکاری ڕۆژانە هەیە کە ناتوانن دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنن.

دەستەبەری کۆمەڵایەتی، خانەنشینبوونی کرێکارانە پاش ٣٠ ساڵ کارکردن، کە بەپێی یاساکە دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە خاوەن کارێکیان هەبێت.

ئەم یاسایە جێگەی ئەو دەیان هەزار کرێکارەی ڕۆژانەی تێدانەبووەتەوە، بۆیە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پڕۆژەیاسایەک بۆ هەموارکردنەوەی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکاران ئامادەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پەرلەمان ناتوانرێت ئەو یاسایە هەمواربکرێتەوە، لەکاتێکدا زۆرینەی ئەو کرێکارانەی تووشی زیان دەبن، بەڵام کرێکاری ڕۆژانەن.

دەنگۆی ڕاگرتنی كارەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن بڵاودەكرێتەوە
پێشت دەنگۆی ڕاگرتنی كارەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن بڵاودەكرێتەوە
بڕیاری گرانکردنی نرخی بەنزین جێبەجێکرا
دواتر بڕیاری گرانکردنی نرخی بەنزین جێبەجێکرا
پەیوەندیدار