كاتی ناردنی مووچە و بڕیاری عێراق بۆ پلەبەرزكردنەوە ڕاگەیەنرا



پەرلەمانتارێكی كورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وردبینی لیستی مووچە بەردەوامە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا پارەی مووچە ڕەوانە دەكرێت و دەشڵێت: “هەركات لیستی مووچە بە پلەبەرزكردنەوە ڕەوانە بكرێت، وەزارەتی دارایی عێراق خەرجی دەكات”.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو تێبینیانەی وەزارەتی دارایی عێراق لەكاتی وردبینیدا لەسەر لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەیەیەتی ئاساییە، چونكە لە نێو فەرمانگەكانیشدا مانگانە ئەو حاڵەتانە هەن و پێویست بە دڵەڕاوكێ ناكات.

ڕاشیگەیاند، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بەردەوام دەبێت و تەنها چەند ڕێكارێكی كارگێڕی و ژمێریاری ماوە و دوای تەواوكردنی رێكارەكان مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت.

وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی چوار ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت”.

ئاشكراشی كرد، لە كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بودجەی وەزارەتی دارایی عێراق پرسیاری كردووە سەبارەت بە لیستی مووچە بە پلەبەرزكردنەوەوە، وەزارەتی دارایی جەختیان كردۆتەوە، كە هەركات لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە پلەبەرزكردنەوە ڕەوانە بكرێت ئەوان خەرجی دەكەن، چونكە ئەو فەرمانبەرانە لە دەوامدان و شایستەی یاسایی خۆیانە.

بۆ دابەشکردنی زەوی داوای ناوی فەرمانبەران کرا
پێت بۆ دابەشکردنی زەوی داوای ناوی فەرمانبەران کرا
“بکوژی گەنجەکەی ناحیەی زەڕایەن دەستگیرکرا”
دوات “بکوژی گەنجەکەی ناحیەی زەڕایەن دەستگیرکرا”
پەیوەندیدر