چوار حزبی کوردی دژی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانن



فراکسیۆنەکانى یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ و نەوەی نوێ لە پەرلەمانى عێراق دژی هەوڵەکانی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

فراکسیۆنەکانى یەکێتیی و یەکگرتوو و کۆمەڵ و نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا بە توندى هەموو هەوڵێک بۆ دواخستنى هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە، هاوکات لە ڕاگەیاندنەکەدا ئاماژەیان بەوەداوە” سێجار لەسەر خواستى پارتێکى سیاسی و وەک تەحەدایەکى تەواوەتى یاسا و دەستوور و مەرسوومەکانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵى و بڕیارەکانى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان، وادەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دواخراوە”.

جەختیش دەکەنەوە “مافى هیچ پارتێکى سیاسی نییە کە دەسەڵاتى ئەمنى و سەربازیى خۆى بەکاربهێنێت بۆ سەپاندنى ئەمرى واقع و یاخیبوون لە یاسا و بریارەکان”.

هاوکات ئەو حزبانە داوا لە سەرجەم دەسەڵاتە فیدراڵییەکان پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنى وەزیران و دادگاى فیدراڵى و کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەکەن، ڕووبەڕووى ئەم هەوڵانە ببنەوە و گرەنتى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بکەن لە وادەى دیارییکراوى خۆیدا لە 10ى حوزەیرانى ئەمساڵ”.

قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە پێگەی هەرێم دەگەیەنێت
پێت قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە پێگەی هەرێم دەگەیەنێت
مەكتەبی سیاسی بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی كۆدەبێتەوە
دوات مەكتەبی سیاسی بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی كۆدەبێتەوە
پەیوەندیدر