دادگای فیدڕاڵی دوو سکاڵای تایبەت بە هەرێم تاووتوێ دەکات



ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، لەبارەى دوو سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، بۆ دوو سکاڵای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە، سکاڵای یەکەم لەلایەن جەبار سەنەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر محەمەد شیاع سودانی تۆمارکراوە و تایبەتە بەناردنی سێ گوژمەی قەرز لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان، داوادەکات دادگای فیدراڵی بڕیار بدات بە نایاساییبوونی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لەساڵی 2023 بۆ ناردنی بڕی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار کە بەسێ گوژمەی 700 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە.

سکاڵای دووەم تایبەتە بەپرسی داخستنی کەمپی ئاوارەکان و نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، سکاڵاکە لەلایەن کەسێکەوە بەناوی رافد ناسر عەبدولکەریم لە دژی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیرى پەروەردە تۆمارکراوە.

سکاڵاکار داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکات، بۆ داخستنی کەمپی ئاوارەکان کە بڕیارە تاوەکو 30ی تەموزی 2024 سەرجەم کەمپەکان دابخرێن، لەگەڵ بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ داخستنی نوێنەرایەتییەکانی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

نەخواردنی ژەمی بەیانیان ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکات
پێت نەخواردنی ژەمی بەیانیان ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکات
“گرنگترین شت ئەوەیە مووچە لە ڕێی بانکەوە بە گەرەنتی بگاتە دەست هەموو مووچەخۆرێک”
دوات “گرنگترین شت ئەوەیە مووچە لە ڕێی بانکەوە بە گەرەنتی بگاتە دەست هەموو مووچەخۆرێک”
پەیوەندیدر