بەهۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كار‌كر‌ن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوو هۆڵی بلیارد، شوێنێكی فرۆشتنی جگه‌رەی ئه‌لیكترۆنی و كافتریایه‌كیان داخست.
ئەمڕۆ سێشەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دره‌نگانێكی شه‌وی ڕابردوو، به‌هۆی پابەندنەبوون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن و هه‌بوونی مێرمنداڵ له شوێنه‌كانیاندا، لیژنه‌كه هه‌ردوو هۆڵی بلیاردی هاودەنگ لە گەڕەکی ڕۆژهەڵات، عه‌فرین لە گه‌ڕه‌كی سەرچنار داخست.
ڕوونیشیکردەوە کە به‌هۆی فرۆشتنی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به خوار ته‌مه‌ن (18) ساڵ، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشگای بلاک مونی لە گەڕەکی کوردسات داخستووه.
ئەوەشی خستەڕوو کە بەپێی ڕێنماییەکانی کارکردن، نابێت دوكان و ماركێته‌كان جگه‌ره و جگه‌رەی ئه‌لیكترۆنی به مێرمنداڵ بفرۆشن، هه‌روه‌ها هۆڵه‌كانی بلیارد، گازینۆ، كافتریا و شوێنی نێرگه‌له‌كێشان، باڕ و دوكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولیه‌كان ڕێگری لە منداڵی نەوجەوان و ته‌مه‌ن خوار (18) ساڵ بکه‌ن بۆ شوێنەکانیان نێرگه‌له و خواردنه‌وه كحولییه‌كانیان پێنه‌فرۆشن بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی ڕێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.
قائیمقامیەت ڕاشیگەیاند، بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی كاركردن، کافتریای پارادایس له گه‌ڕه‌كی قالاوە داخرا، چونكه مۆڵەت، بنەمای کارکردنە بۆ ھەر پیشەیەک کە لەشوێنێکدا ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێویستە ئەو شوێنەی پیشەیەکی دیاریکراوی تێدا ئەنجام دەدرێت مۆڵەتی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان وەرگرتبێت، پاشان دەتوانێت کاری تێدا بکات.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ر چوار شوێنه‌كه داخراون و خاوه‌نه‌كانیشیان ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.