ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، 17 هەزار هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند، لیژنەیەکی تایبەتمەندیش بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە پێکهێنرا.
محەمەد جاسم، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند، بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی دامەزراندن بۆ پاڵپشتی چینی گەنجان و دابینکردنی هەلی کار، لەپێناو بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکی جێگیر و گەشەسەندوو، دەنگیاندا بە ڕەخساندنی 17 هەزار هەلی کار لە پارێزگاکەدا.
ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەیەکی تایبەتمەند لە ئەندامانی ئەنجوومەن پێکهێنراوە بۆ چاودێریکردنی کارەکان و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەن بەشێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەنگیدا بە دەستپێکردنەوەی کاری موختاری گەڕەکانی بۆ ماوەی 60 ڕۆژ، تاوەکو دانانی شێوازێکی نوێ بۆ کارکردنیان.