پێشبینی دەکرێت کەرتی گەشتیاری هەرێمی کوردستان 60٪ گەشە بکات



سەرۆکی دەستەی کۆمپانیا و نووسینگە گەشتیارییەکانی سلێمانی پێشبینی دەکات لە وەرزی هاویندا کەرتی گەشتیاری هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 60٪ گەشە بکات.

عەتا ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی کۆمپانیا و نووسینگە گەشتیارییەکان بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، بە هۆی بوونی پلانێکی دارێژراو لەلایەن حکومەت و بەرپرسانی کەرتی گەشتیارییەوە بە تایبەتی، ڕۆژ بە ڕۆژ کەرتی گەشتیاریی زیاتر دەبووژێتەوە.

پێشبینیشیکرد لە وەرزی هاویندا کەرتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان بە گشتی و پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی، بە ڕێژەی 60٪ گەشە بکات.

عەتا ئەنوەر نمونەی بە بووژانەوەی سەیرانگەی سەرچنار و زیاکردنی ژمارەی گەشتیاران هێنایەوە و ڕایگەیاند، ئێستا سەرچنار گەڕاوەتەوە بۆ سەردەمی زێڕینی خۆی.

قائیمقامیەتی سلێمانی چوار شوێنی داخست
پێت قائیمقامیەتی سلێمانی چوار شوێنی داخست
پارێزگایەکی عێراق دامەزراندنی ڕاگەیاند
دوات پارێزگایەکی عێراق دامەزراندنی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار