پەرلەمانتارێكی پارتی لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، لای حکومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمیش ڕوون و ئاشکرایە کە ئەو گروپەی هێرشیان کردۆتە سەر کۆرۆمۆر سەر بەکێ و چ لایەنێکن و دەشڵێت: پێشتریش کە کۆمپانیای کار و (پێشرەو دزەیی) ویستیان گرێبەست بکەن بۆ هەناردەکردنی غازی هەرێم بۆ ئەوروپا بە هەمان شێوە ئێران هێرشی کردە سەریان.
شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بۆ (دەنگی ئەمریکا) سەبارەت بە بەئامانجگرتنی كێلگهی غازی كۆرمۆر دەڵێت: ئەو هێرشەی سەر کۆرمۆر ئەوە یەکەمجار و دواجاریش نابێت، کە میلیشییاکانی نزیک لە وڵاتێکی دراوسێ، کە ئێرانە چەندین جارە هێرش دەکەنە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و هەریر.
ڕاشیگەیاندووە، هێرشەکەی کۆرمۆر دوای سەردانەکەی سودانی دێت بۆ ئەمریکا، کە چەندین ڕێککەوتنی گرنگی لە بواری گاز و وزەدا کردبوو، دیارە عێراق بایی چەندین ملیار دۆلار غاز لە ئێران دەکرێت بە مەبەستی وەبەرهێنانی کارەبا، پێشتریش کە کۆمپانیای کار و (پێشرەو دزەیی) ویستیان گرێبەست بکەن بۆ هەناردەکردنی غازی هەرێم بۆ ئەوروپا بە هەمان شێوە ئێران هێرشی کردە سەریان.
وتوشیەتی، “ئێستاش لای حکومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمیش ڕوون و ئاشکرایە، کە ئەو گروپەی هێرشیان کردۆتە سەر کۆرۆمۆر سەر بەکێ و چ لایەنێکن، هۆکارەکە ئابوری و سیاسیە”.
جەختیشی كردۆتەوە، “ئەگەر سەیری بەیاننامەکانی عێراق بکەی دەڵێت، گروپی لە یاسا دەرچوو، چونکە ئەوان دەیانناسن ئەو گروپە کە دێن بە بازگەکانی عێراق چ هێزە عێراقییەکانی ناوخۆیی یا ئەوانەی حەشد بێت تێدەپەڕێن و هێرش دەکەنە سەر کۆرمۆر دەزانن کێن و سەر بە کێن.”