گەشتی عومرە ڕادەگیرێت



بەهۆی دەستپێكردنی وەرزی حەج و مەراسیمەكانی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، گەشتەكانی چوون بۆ عومرە ڕادەگیرێن تاوەكو تەواو بوونی وەرزی حەج.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەرزی حەجی ئەمساڵ دەستپێدەكات و بڕیارە لە كۆتایی مانگی ئایار (5)ەوە ڕۆیشتنی كاروانی حاجییانی هەرێم بۆ سعودیە دەستپێبكات.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی دەستپێكردنی مەڕاسیمەكانی فەریزەی حەجەوە، لە 18ی ئایارەوە ڕێگا نادرێت هیچ كەسێك بۆ گەشتی عومرە سەردانی سعودیە بكات و بەوهۆیەوە گەشتی عومرە ڕادەگیرێت.

بڕیارە وەرزی حەجی ئەمساڵی 2024 لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی 14ی 6ەوە دەستپێبكات و تاوەكو ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە 19ی 6 بخایەنێت.

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە چەند ڕێكارێكی بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ ڕاگەیاند، كە حاجیانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەكە دەگرێتەوە و جەخت لە وەرگرتنی ڤاکسینی هەوکردنی پەردەی مێشک و ئیفلیجی و كۆرۆنا و پەتای وەرزی كراوەتەوە.

شێروان دووبەردانی: هێرشەکەی کۆرمۆر دوای سەردانەکەی سودانیە بۆ ئەمریکا
پێت شێروان دووبەردانی: هێرشەکەی کۆرمۆر دوای سەردانەکەی سودانیە بۆ ئەمریکا
هەوڵێك بۆ گێڕانەوەی كورسی كۆتای پێكهاتەكان ئاشكرادەكرێت
دوات هەوڵێك بۆ گێڕانەوەی كورسی كۆتای پێكهاتەكان ئاشكرادەكرێت
پەیوەندیدر