وەزیری دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەری بانكەكان كۆبووەوە



وەزیری دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکە پسپۆڕیەکانی وەزارەت کۆبووەوە و ڕایگەیاند، لەم کابینەیە کاری باشمان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی بانکەکان کردووە.

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٤/٤/٢٩ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری لەدیوانی وەزارەت لەگەڵ بەڕێوەبەری سەرجەم بانکە پسپۆڕیەکانی سەر بەوەزارەتی دارایی کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتەكە، گفتوگۆ لە سەر ڕێکخستنەوە و بەرەوپێشبردنی کاری بانکە پسپۆڕیەکان کرا و وەزیری دارایی داوای کرد، “کارئاسانی تەواو بۆ مامەڵەی ئەو هاووڵاتیانە بکەن، کە قەرز و پێشینەیان وەرگرتووە و پلان و پێشنیاری خۆیان لەو بارەیەوە بۆ وەزارەت بەرز بکەنەوە”.

ئاوات شێخ جەناب ڕوونیکردەوە، سەرەڕای قەیران و کێشەکان لەم کابینەیە توانیویانە کاری باش بۆ بەرەو پێشبردنی ژێرخانی بانکەکان بکەن و لەداهاتووشدا بەپلان و بەرنامەی گونجاو کارەکانیان باشتر ڕێک دەخەنەوە.

كاتی گەیشتنی شەپۆلی بارانە بەهێزەكە بۆ هەرێم ڕاگەیەنرا
پێشت كاتی گەیشتنی شەپۆلی بارانە بەهێزەكە بۆ هەرێم ڕاگەیەنرا
سەرۆک کۆمار: پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و ھەرێم بە باشترین قۆناغدا تێدەپەڕێت
دواتر سەرۆک کۆمار: پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و ھەرێم بە باشترین قۆناغدا تێدەپەڕێت
پەیوەندیدار