لە ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆدا 3 كەس گیانیان لەدەستدا



لەسەر ڕێگای كەلار بەرەو مەرزی پەروێزخان، دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگر بەیەكدا دەدەن و بەهۆیەوە سێ‌ كەس گیانیان لەدەستداوە، هاوكات لە ڕووداوێكی پێكدادانی 5 ئۆتۆمبێل هە هەولێر 5 كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە 29ی نیسان، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (نیسان ئاڵتیما و مان بارهەڵگر) لەسەر کەلار – مەرزی پەروێزخان لە نزیک ناحیەی قۆرەتوو سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە سەرنشینی ئاڵتیماکەن و بریندارەکەش گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

جەختیشی كردۆتەوە، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادانی پێنج ئۆتۆمبێل لە رێگەی قۆریتان لەنزیک مامزاوا لە هەولێر پێنج کەس برینداربوون.

بۆ بینینی ڤیدیۆی ڕووداوەكەی هەولێر كلیك لێرە بكە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە
پێشت بەهای دۆلار بەرزبووەوە
“هەرێم گرێبەستە نەوتییەكانی ڕادەستی عێراق ناكات”
دواتر “هەرێم گرێبەستە نەوتییەكانی ڕادەستی عێراق ناكات”
پەیوەندیدار