بەهای دۆلار بەرزبووەوە



دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی زۆری نەخایاند و ئەمڕۆ جارێكی دیكە ڕووی لە بەرزبوونەوە كردەوە و نزیكەی هەزار دینار چۆتە سەر نرخی هەر 100 دۆلار.

لەگەڵ سەردانەكەی سودانی بۆ ئەمریكا و واژۆكردنی چەندین ڕێككەوتنی ئابووری و بانكیی، بەهای دۆلار ڕووی لە نزمبوونەوە كرد و بەهاكەی لە نزیكەی 150 هەزار دینارەوە دابەزی بۆ خوار 145 هەزار دینار.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێك بوو بەهای دۆلار ڕووی لە دابەزین كردبوو، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهاكەی ڕووی لە بەرزبوونەوە كردۆتەوە و جۆرێك لە ناجێگیری لە بازاڕی دراو دروست كردووە.

ڕاشیگەیاند، بەهای دۆلار تاوەكو خوار 145 هەزار دینار دابەزی، بەلام ئێستا بەرزبۆتەوە بۆ 145 هەزار و 800 دینار.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندووە، كە ئامانجی بانكی ناوەندی ئەوەیە بەهای 100 دۆلار لەخوار 150 هەزار دینار و سەرووی 140 هەزار دینارەوەبێت، بۆیە پێناچێت لەم هەلومەرجەی ئێستادا بەهای 100 دۆلار دابەزێت بۆ 135 هەزار دینار.

حكومەتی هەرێم داوای پاراستنی ژێرخانی وزە و ئابووری هەرێم لە ئەمریكا دەكات
پێت حكومەتی هەرێم داوای پاراستنی ژێرخانی وزە و ئابووری هەرێم لە ئەمریكا دەكات
لە ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆدا 3 كەس گیانیان لەدەستدا
دوات لە ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆدا 3 كەس گیانیان لەدەستدا
پەیوەنیدر