“هەرێم گرێبەستە نەوتییەكانی ڕادەستی عێراق ناكات”



پەرلەمانتارێكی كورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم گرێبەستە نەوتییەكان ڕادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق ناكات بەهۆی ڕازی نەبوونی كۆمپانیاكانەوە.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، بەپێی نووسراوی (٦٦٥ لە٢٨/٢/٢٠٢٤) وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامی چاودێری دارایی فیدڕاڵی دەداتەوە، کە ئامادە نین نوسخەی گرێبەستە نەوتیەکان بدەن بەوەزارەتی نەوتی عێراق بەهۆی ئەوەی کۆمپانیا بیانیەکان ڕەزامەند نین نهێنی گرێبەستەکان ئاشکرا بکرێت!.

ڕاشیگەیاندووە، لەناو گرێبەستەکانیش بڕگە و مادەی تێدایە، کە هەموو لایەنەکانی ناو گرێبەستەکە ڕەزامەند نەبن نابێت گرێبەستەکە ئاشکرا بکرێت.

ئەمە لەکاتێکدا بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ( 59/اتحادیە /2012 وموحدتها 110/اتحادیە / 2019) پێویستە وەزارەتی نەوت پێداچونەوە بەگرێبەستە نەوتیەکانی هەرێم و کۆمپانیا بیانیەکان بکات بۆ چارەسەری کێشەی نەوتی هەرێم.

 

لە ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆدا 3 كەس گیانیان لەدەستدا
پێت لە ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆدا 3 كەس گیانیان لەدەستدا
كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست بووە
دوات كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست بووە
پەیوەندیدر