سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا



 

سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە پشكی یەكێتی بەهۆی دۆخی تەندروستییەوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام درا و دوو وەزیر و پارێزگاری هەولێر سەردانیان كردووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، هەردوو وەزیری تەندروستی و ئەوقاف بەیاوەری پارێزگاری هەولێر بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستی، لە ماڵەكەی خۆی سەردانی سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، تێكۆشەر د.ئەرسەلان بایز یان كرد، كە لەم ماوەیەدا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.

دەقی ڕاگەیەنڕاوەكە
وەزیرانی ئەوقاف و تەندروستی و پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئەرسەلان بایزیان كرد
د. پشتیوان سادق، وەزیری ئاوقاف و د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستی، لە ماڵەكەی خۆی سەردانی سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، تێكۆشەر د.ئەرسەلان بایز یان كرد، كە لەم ماوەیەدا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.
لە سەردانەكەیاندا، سڵاو و رێزی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان پێڕاگەیاند و هیوای زوو چاكبوونەوە و تەندروستیەكی باشیان بۆ خواست.
لە لایەن خۆییەوە د. ئەرسەلان بایز، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەكەیان و هەواڵپرسینی جەنابی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەربڕی.

 

هەڤاڵ ئەبوبەكر: نه‌بینه‌وه‌ به‌ ئاوی ئاشێك هیچ سوودێكی بۆ خۆمان نه‌بێت
پێت هەڤاڵ ئەبوبەكر: نه‌بینه‌وه‌ به‌ ئاوی ئاشێك هیچ سوودێكی بۆ خۆمان نه‌بێت
هەرێم چاوەڕێیە دادگای فیدراڵی بڕیارێک لە بەرژەوەندی “هەژماری من” دەربکات
دوات هەرێم چاوەڕێیە دادگای فیدراڵی بڕیارێک لە بەرژەوەندی “هەژماری من” دەربکات
پەیوەندیدر