شەپۆلێکی باران بارین سەرتاسەری عێراق دەگرێتەوە



کەشناسی عێراق رایگەیاند، کەش و ھەوای وڵات کەوتووەتە ژێری کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و لە سبەینێوە بۆ ماوەی سێ رۆژ باران دەبارێت و ئەگەری لافاویش لە ئارادایە.
دەستەی گشتی کەشو ھەوای عێراق بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە ئاسمانی وڵات بە ھەرێمی کوردستانیشەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، لە ھەندێ ناوچەش باران دەبارێت، پلەکانی گەرماش دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.
سەبارەت بە کەشوھەوای رۆژی سێشەممەش دەڵێت، کاریگەری شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت لە ھەندێ ناوچە بارانی بەخووڕ دەبارێت و ئەگەری روودانی ھەورە بروسکەش ھەیە، رۆژی چوارشەممەش باران بارین چەند ناوچەیەکی زیاتر دەگرێتەوە و و ئەگەری لافاو ھەیە.
لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین شارەکانی باشووری عێراقی گرتووەتەوە، تەندروستی نەجەفیش ھۆشداریدا کە رێکارەکانی خۆپارێزی پەیڕەو بکرێ و نەخۆشخانەکانیش ئامادەکاری زیاتر بکەن بۆ وەرگرتنی حاڵەتەکانی تەنگە نەفەسی.
خۆپیشاندانەکەی پێنجوێن بە 9 بەڵێن کۆتایی هات
پێشت خۆپیشاندانەکەی پێنجوێن بە 9 بەڵێن کۆتایی هات
بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە تونێلی پیرمام بڕیار درا
دواتر بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە تونێلی پیرمام بڕیار درا
ەیوەندیدار