بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە تونێلی پیرمام بڕیار درا



هاتووچۆی هەولێر تونێلی پیرمام بەڕووی بارهەڵگرەکان بەیەکجاری دادەخات.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاماژە بەوەدەکات، لەبەرژەوەندی گشتی و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی شوفێران لە سبەینێوە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی۲۰۲٤/٤/٢٩ کاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی، بۆ هەمیشە هاتووچۆی بارهەڵگر بەناو تونێلەکەدا قەدەغە دەکات.

ڕوونیشیکردۆتەوە، بارهەڵگرەکان دەتوانن ڕێگای (بەستۆرە-بەربیان-شێخ توراب-مەکردان- تادەگاتەوەجووت سایدی باسرمە)بەکار هێنن .

سەبارەت بەهۆکاری دەرکردنی ئەو بڕیارە هاتووچۆی هەولێر ئاماژە بەوەدەکات، لە ڕابردوودا ژمارەیکی زۆر ئۆتۆمبێلی بار هەڵگر بەم تونێلەدا هاتوچۆیان دەکرد کە ئەمەش وای کردبووهاتووچۆلەتونێلەکە دا سست ببێت وە ئاستەنگ بۆهاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکانێ تر درووست ببێت، وە لە ئەگەری پەک کەوتنی هەر بارهەڵگر ێک لەتونێلەکە ئەوا ڕێگاکە بە تەواوی دادەخرا کەڕێگایەکی گەشتیاری وئابووریە،

شەپۆلێکی باران بارین سەرتاسەری عێراق دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێکی باران بارین سەرتاسەری عێراق دەگرێتەوە
داواکاری بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان ئاراستەی عێراق دەکرێت
دواتر داواکاری بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان ئاراستەی عێراق دەکرێت
پەیوەندیدار