دەربارەی بەبانکیکردنی مووچە زانیاری نوێ گەیشت



سەرۆکایەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەداوە، لە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا لێکتێگەیشتنی باش ھەیە لەبارەی بە بانکیکردنی مووچەوە.

دڵشاد شەهاب راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکی ھەرێم لە بەغداد گفتوگۆ لەسەر پرسی ھەڵبژاردن و بە بانکیکردنی مووچە کراوە و تێگەیشتنێکی ھاوبەش ھەیە بۆ سەرجەم پرسەکان.

ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەکاندا لایەنەکان بەگشتی کۆکن لە جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکانی دەستوور و مافەکانی هەرێمی کوردستان لە دابینکردنی مووچە و سەرجەم مافەکانی دیکەی

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

.

دڵشاد شەهاب وتیشی، هەڵوێستی حکومەتی عێراق ئەوەیە کە مووچەی مووچەخۆران بەبانکی بکرێت، لە ئێستادا تەنها میکانیزمەکە ماوە نەک گرفتی هونەری، سەرجەم ئەو بانکانەی لە حکومەتی هەرێمەوە دەستنیشان کراون لەلایەن بانکی ناوەندییەوە ڕێگەیان پێدراوە و هەڵگری متمانەی بانکی ناوەندین، ئەم پرۆسەیە تەنها بۆ دڵنیاییە بە مووچەخۆران و لێکتێگەشتنی باش هەیە لەمبارەیەوە لەگەڵ هەرێم.

هاوکات بابەتی هەڵبژاردن پەیوەستە بە هەموو عێراقەوە، سەرجەم لایەنەکان  کۆکن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنێک بەڕێوەبچێت کە سەرجەم حزبەکان و پێکهاتەکان لە کەشێکی لەباردا تێیدا بەشدار بن.

 

داواکاری بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان ئاراستەی عێراق دەکرێت
پێت داواکاری بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان ئاراستەی عێراق دەکرێت
“لە جیهاندا 800 ملیۆن كەس بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن”
دوات “لە جیهاندا 800 ملیۆن كەس بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن”
پەیوەندیدر