چۆن ڕێگری لە كوژاندنەوەی گشتی كارەبا لە هەرێم كرا؟



وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە توانیان لەکاتی هێرشە درۆنییەکە سیستەمی کارەبا لە کوژانەوەی گشتی بپارێزن و دەشڵێت: هەناردەی گاز دەستپێبكاتەوە لە 24 كاتژمێردا بارودۆخی كارەبا ئاسایی دەكەنەوە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاندووە، هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی لە ڕووی تەکنیکییەوە هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆڕ ئاسایی بکرێتەوە.

وتیشی، “ئەگەر هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەست پێ بکاتەوە، وەزارەتی کارەبا لە کەمتر لە 24 کاتژمێر بارودۆخی کارەبا ئاسایی دەکاتەوە”.

جەختیشی كردۆتەوە، بە هەوڵ و ڕێنمایی و پاڵپشتیی وەزیری کارەبا توانرا لەکاتی هێرشە درۆنییەکە سیستەمی کارەبا لە کوژانەوەی گشتی بپارێزرێت و وێستگە و محاویلەکانی کارەبا لە سووتان و تێکچوون بپارێزرێت.

وەزارەتی كارەبا هۆكارێكی دیكەی ڕێگری لە كوژانەوەی گشتی كارەبا دەگەڕێنێتەوە بۆ هەماهەنگی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و دەڵێت: “هاوکار بوون لە بەردانەوەی ئاو لە هەردوو وێستگەی دووکان و دەربەندیخان و کارپێکردنی یەکەکانی کارۆئاوی”.

ئەوقاف دەستەواژەی “شێخ و بانگخواز” و دەركردنی جنۆكە و پزیشكی ئایینی قەدەغەكرد
پێت ئەوقاف دەستەواژەی “شێخ و بانگخواز” و دەركردنی جنۆكە و پزیشكی ئایینی قەدەغەكرد
دادگای فیدڕاڵی بڕیار لەسەر بودجە و مووچە دەدات
دوات دادگای فیدڕاڵی بڕیار لەسەر بودجە و مووچە دەدات
پەیوەنیدر