شکانی دۆلار تا کوێ دەڕوات و لە کوێدا خۆی دەگرێتەوە؟



عیماد مەحمود

هۆکارەکانی پشت، شکانی بەهای دۆلار بەرامبەر بەهای دینار چین؟

دەیان هۆکار هەن لە پشت دابەزینی بەهای دۆلار، لە گرنگترینیان.

– شکانی بەستەڵەکی لایەنی دەرونی و سلوکی بەکاربەرە، بە خەڵکی ئاسایی و بازرگان و سەرمایەدارو گشت بەکاربەرەکانی دۆلار، کە پێیان وابوو بەهای دینار جارێکی کە خۆی ناگرێتەوە..
کە هەمیشە ئێمە پێچەوانەی ئەو بۆچوونە بووین و بە بەڵگەی زانستی ئەوەمان ڕوونکردۆتەوە.

– دڵنیای خەزێنەی ئەمریکی لەبەرامبەر ئەو ڕێوشوێنە، جدی و توندوتۆڵانەی بانکی ناوەندی عێراق لە بەرامبەر   بەقاجاخ بردن و سپی کردنەوەی دۆلار گرتیە بەر، تاڕادەیەکی باش جێی متمانەی خەزێنەی ئەمەریکاو بانکی مۆرگانی هاوبەشی ئەمریکا بوو.

– پشت کردنە دۆلاری هەردوو دەوڵەتی ئێران و سوریاو خەمڵاندنی بودجەیان بە دراوی یۆرۆ کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبوو.
کردنەوەی ژمارەی حسابی چەندین بانکی بازرگانی عێراقی لە بانکی مۆرگانی هاوبەشی ئەمریکا بۆ حەواڵە، لە دەرەوەی سەکۆی بەیانات.

– بەهێزبوونی ئابوری عێراق و دانەوەی قەرزەکانی عێراق کە لە ئێستادا بۆ کەمتر لە 8 ملیار دۆلار دابەزیووە، بە تایبەت دانەوەی قەرزەکانی کوێت.

– لە هەمانکاتدا زیادبوونی یەدەگی بانکی ناوەندی عێراق بۆ سەرو 140ملیار دۆلار و 135 تەن زێڕ

– لە هەمووی گرنگرتر پێویستی عێراقە بۆ هەردوو خەرجی بەکارهێنان و وەبەرهێنانە، لە ئێستادا عێراق بە خەرجیەکانی هەرێمیشەوە پێویستی بە دینارێکی زۆر هەیە کە مانگانە کەمتر نەبێ لە 8تا 10 ترلوێن دینار لە کاتێکدا سەرچاوەی داهاتی عێراق سەدا 90داهاتی نەوتە، وە بە دۆلاریشە،

لەسەردانی سۆدانی بۆ ئەمەریکا، ئەمە بەڕوونی بە ئەمەریکا ووتراوە، کە بێ شک ئەمەریکا، بێ زانیاری نیە لەم بارەوە، کەواتە هیچ جێی شک و گومان نیە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا، ڕەنگە خستنەڕووی دۆلار زیاتر بێت لە سەروی 300 ملوێن دۆلار .. ئەمە پێویستی عێراقە، بۆ خەرجی و ئەمەریکاش لە پێناو ڕاگرتنی هاوسەنگی ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد دەست شلتر بکات بۆ عێراق.

– بەڵام لاتان سەیر نەبێت، دوای ئەوەی بەهای دۆلار خوار خانەی 145 بشکێنێت ، کەمێک بەهای خۆی وەرگرێتەوە بەڕێژی %2 واتە جارێکی دی بڕواتە نزیک 147 تۆزێ زیارتر و کەمتریش.
بەڵام دوا جار بۆ ماوەو زەمەنێکی دیاری کراو لە نێوان 142 _ 145 دەمێنێتەوەو جێگیر دەبێت..
بەڵام دواترو بە دوو قۆناغی جیاواز و دوور مەودا، هەر لە ئەمساڵدا،ماڵئاوای لە خانەی 140 دەکات، ئیتر بۆ زەمەنێکی زۆر دوور لەو نرخەدا بەهای دۆلار جێگیر دەبێت..

– ئەمە خوێندنەوەو تێڕوانینی ئابووریە،
ئەگەر شتێکی نەخوازراوی سیاسی لە عێراق و ناوچەکەدا ڕوو نەدات.
بەڵام دواجار ئەگەریش هەبێ ، کاریگەریەکی زۆر لاوازی لەسەر بەهای دۆلار دەبێت..

*ئابووریناس

(زیرەکی دەستكرد) بەبێ عەقڵی زیرەك نابێ!
پێت (زیرەکی دەستكرد) بەبێ عەقڵی زیرەك نابێ!
بە ئاڵای کوردستانەوە  پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کرا
دوات بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کرا
پەیوەندیدر