كەسێكی عەرەب لەسەر كوشتنی دوو كەس لە سلێمانی دەستگیركرا



مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆمەتبارێكی داواكراویان دەستگیركرد.

‏‎بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەسەر دۆسیەی كوشتنی دوو كەس و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەنەهێشتنی تاوانی بەغدادەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد.

ڕاشیگەیاندووە، سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیربكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، لەئێستادا تۆمەتباری بەناسنامە عەرەب (ب، ك، ع) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 7 کەس بوونە قوربانی
پێت لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 7 کەس بوونە قوربانی
كات و شوێنی خۆپیشاندان لە سلێمانی ڕاگەیەنرا
دوات كات و شوێنی خۆپیشاندان لە سلێمانی ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدر