سامسۆنگ پێشانگای “هاوسەنگی نوێ دۆزراو” لە هەفتەی دیزاینی میلانۆ 2024 دەکاتەوە



پێشانگاکە ئەزموونێکی هونەری پێشکەش بە سەردانکاران دەکات، کە فەلسەفەی دیزاینی سامسۆنگ بەرجەستە دەکات

لە 23ی نیسانی 2024 لە شاری هەولێر کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس پێشانگای دیزاینی “هاوسەنگی نوێ دۆزراو Newfound Equilibrium “ی خۆی لە میانی چالاکی Fuorisalone 2024 کە هاوکاتە لەگەڵ هەفتەی دیزاینی میلانۆ 2024 ، کە لە 16 تا 21ی نیسان بەڕێوەدەچێت، پێشانگاکە لە Le Cavallerizze لە مۆزەخانەی نیشتمانی زانست و تەکنەلۆجیای لیۆناردۆ داڤینچی لە شاری میلانۆی پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.

لەم چالاکییەدا، سەنتەری دیزاینی کۆمپانیاکانی سامسۆنگ پەردە لەسەر ئەو نمایشکراوە لادا کە تیشک دەخاتە سەر فەلسەفەی دیزاینی سامسۆنگ کە کڕیار ناوەندیەتی ،

“ناسنامەی دیزاینی سامسۆنگ 5.0: بنەڕەتی داهێنەر، هاوسەنگ” “Samsung Design Identity 5.0: Essential∙Innovative∙Harmonious”. تی ئێم ڕۆه،

سەرۆکی سەنتەری دیزاینی کۆمپانیاکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، جەختی لەوە کردەوە کە دیزاین دەبێت بە تەواوی ئەزموونی مرۆڤ تێکەڵ بکات،

ئاماژەی بەوەشکرد کە بنەماکانی دیزاینی سامسۆنگ ئەوەیان بەدەستهێناوە. و ڕایگەیاند: “لە ڕێگەی فەلسەفەی دیزاینی کڕیار-ناوەندی بوونەوە، ئامانجمان ئەوەیە کە داهاتوویەک دابڕێژین کە بە شێوەیەکی نەرم لەگەڵ ژیانی کڕیارەکانماندا بگونجێت لە ڕێگەی داهێنانی ئامانجدارەوە”.

پێنج شوێنی ناوازە کە چەمکی دیزاینی بنەڕەتی و داهێنەرانە و هاوسەنگ بەرجەستە دەکەن لە هەفتەی دیزاینی میلانۆ 2024، پێشانگای “هاوسەنگی نوێ دۆزراو”ی سامسۆنگ ئاسۆیەکی داهاتوو بۆ سبەینێیەکی گەشاوەتر دەخاتە ڕوو، بە تیشک خستنە سەر هاوسەنگی نێوان مرۆڤ و تەکنەلۆژیا.

لە چالاکییەکەدا چەندین ئەزموونی هونەری نمایش دەکرێت کە هەستەکان هان دەدەن، بە گرنگیدانێکی تایبەت بە بینین و دەنگ و بۆنکردن، سەردانکاران دەتوانن بە پێنج شوێندا بڕۆن کە ڕۆحی دیزاینی بنەڕەتی و داهێنەرانە و هاوسەنگی سامسۆنگ بەرجەستە دەکەن، بە وردی کارلێکەکانی ڕووناکی و دەنگ و دیجیتاڵی تێکەڵ دەکەن.

ئەم شوێنیانە بەناونیشانی “بنەڕەتی”، “داهێنان”، “هارمۆنی”، “خەونی بێکۆتایی” و “بەیانی نوێ”، بە شاشەی داینامیکی و هەستەوەر و کاریگەری ڕووناکی سەرنجی سەردانکاران ڕادەکێشن. لەگەڵ کارلێککردنی سەردانکاران لەگەڵ نمایشەکانی ناو هەر شوێنێکدا، توخمە ڕوونەکان دەگۆڕدرێن بۆ شێوە و پێکهاتەی جیاواز، لە کاتێکدا شێوە دوورەکان وا دیارە نزیکتر دەبنەوە، ئەمەش ڕێگەیان پێدەدات خۆیان نوقم بکەن لە خەونێکی داهاتوویەکی بێکۆتاییدا کە ڕۆژ بە ڕۆژ نزیکتر دەبێتەوە.

لە ڕێگەی هاوبەشی لەگەڵ پسپۆڕانی پیشەسازی دەستی لە کۆمپانیای پێشەنگی سیرامیک “میوتینا MUTINA”، و کۆمپانیای ALPI کە تایبەتمەندە لە دروستکردنی داپۆشەری داری؛ و ساردکەرەوەی Bespoke و دولابی جلوبەرگی AirDreser دیزاین کراوەتەوە، بە گرنگیدان بە یەکخستنی هاوسەنگی مرۆڤ و تەکنەلۆژیا.

پێشانگای سامسۆنگ “هاوسەنگی نوێ دۆزراو” دەتوانرێت بێبەرامبەر سەردانی بکرێت لە Via Olona, 6 bis لە میلانۆ، لەم کاتانەدا:

(16-18ی نیسان)  لە کاتژمێر 10ی بەیانی تا 7ی ئێوارە.

(19-21ی نیسان)  لە کاتژمێر 10ی بەیانی تا 8ی شەو.

(21ی نیسان) لە کاتژمێر 10ی بەیانی تا 6ی ئێوارە.

كات و شوێنی خۆپیشاندان لە سلێمانی ڕاگەیەنرا
پێت كات و شوێنی خۆپیشاندان لە سلێمانی ڕاگەیەنرا
بەهای دۆلار زیاتر دابەزی
دوات بەهای دۆلار زیاتر دابەزی
پەیوەنیدر