“ئێستا دەرفەتێكی زێڕینە بۆ هەرێم تا لە وەهمی ئابوری سەربەخۆ بێتەدەر”



پەڕلەمانتارێک دەڵێت؛ دۆخی دارایی عێراق زۆر باشەو هێندە پارەی كاشی هەیە كە نەوەك ئەتوانێ نرخی دینار ڕاگرێ و كۆنترۆڵی بكات، بەڵكو لە ئێستەوە بودجەی ساڵی (٢٠٢٣)ی مسۆگەرە.

 

عومەر گوڵپی پەڕلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لەپەڕلەمانی کوردستان، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی؛ بە هەموو پێوەرێكی زانستی، ئێستەو لانیكەم تا ماوەی ساڵێكیتریش، دۆخی دارایی (نەوەك ئابوری) عێراق زۆر باشەو توانای پێدانی بەهایەكی باشی بە دراوەكەی و دابینكردنی بودجەی خۆی هەیە، بۆیە دەرفەتێكی زێڕینە بۆ هەرێمی كوردستان تا لە وەهمی ئابوری سەربەخۆ بێتە دەرەوە و لەگەڵی ڕێك بكەوێت و سود لەو توانا داراییە باشە وەرگرێت.

 

دەشڵێت؛ بازاڕی دراو، هاوشێوەی هەموو كاڵایەكی تر وابەستەی بڕی خواست و خستنەڕووە، هەروەها باری دەروونی هاووڵاتیش زۆر كاریگەریی لەسەر ئەو هاوكێشەیە هەیە، بۆیە هەموو هەواڵێكی سیاسی دەتوانێت بۆ ماوەیەك دەستكاری بەهای دراو بكات لە بازاڕ، بەڵام دواجار مادام بانكی ناوەندی بڕیار دەدات و بانكی ناوەندیش توانای باشە، ئەوە لانیكەم عێراق جارێ دوورە لە گێژاوی تێكشكانی بەهای دراوەكەی، مەگەر پێدراوەكان گۆڕانێكی دراماتكیان بەسەردا بێت، بۆیە هیوادارم سیاسییەكان بە لێدوانەكانیان هێندە زیان لە هاووڵاتی هەژار نەدەن، كە چەند دینارێكی لە گیرفانە یان مووچەكەی چەند سەد هەزارێكەو هیچ تیر.

هەوڵدەدرێت بەشە بودجەی هەرێم زیادبکرێت
پێت هەوڵدەدرێت بەشە بودجەی هەرێم زیادبکرێت
لەفلیپین 25 كەس بەهۆی لافاو گیانیان لەدەستدا
دوات لەفلیپین 25 كەس بەهۆی لافاو گیانیان لەدەستدا
پەیوەنیدر