مالكی و عامری هەڵوێستیان لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند



هەردوو سەركردەی باڵای شیعەكانی عێراق و خاوەنی زۆرترین كورسی پەرلەمانی جەخت لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەنەوە و عامری دەڵێت: دەبێت بڕیاری دادگای فیدراڵى بۆ دابینکردنی مووچە جێبەجێبکرێت.

نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەركردەی باڵای ناو هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، كە حكومەتی عێراقیان پێكهێناوە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندایە چ وادەیەک بۆ هەڵبژاردن دیاریدەکات و لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت-دا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان چەند پێشنیازێکی بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان هەبووە.

لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، نوری مالکی ڕایگەیاند، پێدانی مووچە بەردەوام دەبێت و وتیشی، “پێویستە کێشەکان بەگوێرەی دەستوور چارەسەر بکەین و هەوڵدەدەین چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزینەوە و گەشبینم”.

لای خۆشیەوە، هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و سەركردەی ناو هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵت بۆ میدیاكان وتی، “دەبێت بڕیاری دادگای فیدراڵ بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان جێبەجێبکرێت”.

وتیشی، “پێداگرین له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان شایه‌نی ئه‌وه‌ن هاوشێوه‌ی عێراق مووچه‌ وه‌ربگرن”.

سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن ئاماەی بەوەكرد، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پرسێکی ناوخۆییە و بڕیار لەسەر دواخستنی لای سەرۆکی هەرێمە.

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی
پێت بەهای دۆلار زیاتر دابەزی
كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا
دوات كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر