كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا



سبەینێ‌ وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە كۆتایی دێت و دواتر مووچەی مانگی 4ی مووچەخۆررانی هەرێم ڕەوانە دەكرێت.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وردبینی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بەردەوامە و لەگەڵ تەواوبوونی وردبینیەكە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەم هەفتەیەدا پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، لەم مانگەدا لە عێراق كێشەی كەمی سیولە هەبووە و بەهۆیەوە دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێكی عێراقیش لە هەفتەی ڕابردوو دواكەوتووە بۆ ئەمڕۆ و ئەمڕۆ مووچەیان پێدراوە.

 

مالكی و عامری هەڵوێستیان لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
پێت مالكی و عامری هەڵوێستیان لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
دوای بەیاساکردنی ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا، هانا بۆ ئیرلەندا دەبەن
دوات دوای بەیاساکردنی ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا، هانا بۆ ئیرلەندا دەبەن
پەیوەندیدر