بانکی ناوەندی زیاتر لە 275 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخی 100 دۆلاریش لە خوار 145 هەزار دیانردا ماوەتەوە.
بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، 275 ملیۆن و 227 هەزار و 267 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 261 ملیۆن و 37 هەزار قو 267 دۆلاری حەواڵە و 14 ملیۆن و 190 هەزاریش بە نەخت بووە.
لە لایەکی دیکەشەوە نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا لە ئاستێکی نزمدا ماوەتەوە و ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
بۆرسەی هەولێر 145 هەزار و 850 دینار
بۆرسەی سلێمانی 145 هەزار و 900 دینار
بۆرسەی بەغدا 145 هەزار و 700 دینار
بۆرسەی بەسڕە 145 هەزار و 900 دینار