ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سوودانی بڵاوکرایەوە



سودانی و نێچیرڤان بارزانی جەختیان کردوە لەسەر به‌رده‌واميى گفتوگۆى بنياتنه‌رى تايبه‌ت به‌ پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كۆبوه‌وه‌.

بەگویرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ له‌ بواره‌كانى خزمه‌تگوزارى و په‌ره‌پێداندا به‌پێى كارنامه‌ى حكوومه‌ت بۆ باشتركردنى دۆخى خزمه‌تگوزارى و بارى گوزه‌رانى هاووڵاتييان له‌ هه‌موو عێراق، تاوتوێ كران.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى بنياتنه‌رى تايبه‌ت به‌ پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ سه‌ر دوا پێشهاته‌ سياسييه‌كانى وڵات و داكۆكييان له‌ گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيرى له‌ هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌، هه‌روه‌ها پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرده‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پشتگيريى هه‌موو لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراقيان به‌ پێويست زانى.

لیستی هاوبەشی یەکێتی مامۆستایان: هەژماری من رەتدەکەینەوە
پێت لیستی هاوبەشی یەکێتی مامۆستایان: هەژماری من رەتدەکەینەوە
بەپێی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی دەبێت كەمترین مووچەی خانەنشینی لەهەرێم 550 هەزار دینار بێت
دوات بەپێی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی دەبێت كەمترین مووچەی خانەنشینی لەهەرێم 550 هەزار دینار بێت
پەیوەنیدر