عێراق بەرەو خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی گەنم هەنگاو دەنێت



بەڕێوەبەری گشتی کۆنتڕۆڵی بارزگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق هەنگاوەکانی بۆ خۆبژێوی لەبواری بەرهەمهێنان و عەمبارکردنی گەنم ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە”ڕیاز موسەوی” بەڕێوەبەری گشتیی بەشی کۆنتڕۆڵی بازرگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، کە چاوەڕوانی بەدەستهێنانی خۆبژێوی لە گەنم لەوەرزی بازاڕکاری ئەمساڵ دەکەین،

وتیشی، عێراق دەتوانێت لە بەرهەمی گەنمدا خۆبژێوی بەدەستبهێنێت، بە بەرهەمهێنانی زیاتر لە 6 ملیۆن تۆن، و ئەوەی زیادەییە وەک کۆگایەکی ستراتیژی و نیشتمانی وەبەرهێنانە.
راشیگەیاند : کە خۆبژێوی لە بەرهەمی گەنمدا لە وڵات لە  ساڵی ڕابردوودا بەدەست هاتووە، و شوێن و تاقیگە و کادیری تایبەتمەند ئامادەکراون بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنم لە جووتیارانی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق،

ڕوونیشیکردەوە، هەنگاوەکانیان بۆ وەرگرتنی گەنم زەمینە ساز کراوە بە جۆرێک، کارئاسانیکردن بۆ پرۆسەی وەرگرتنی بەروبوومەکە بەخێرایی و 24 کاتژمێرە لەشەو و ڕۆژدا،  لە هەموو ئەو پارێزگایانەی کە بەبازاڕکردن تێیدا دەستی پێکردووە.

بەپێی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی دەبێت كەمترین مووچەی خانەنشینی لەهەرێم 550 هەزار دینار بێت
پێت بەپێی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی دەبێت كەمترین مووچەی خانەنشینی لەهەرێم 550 هەزار دینار بێت
تاوەباران هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری دەدرێت
دوات تاوەباران هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری دەدرێت
پەیوەندیدر