تاوەباران هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری دەدرێت



بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، دوو شەپۆلی بەهێزی باران و تەرزە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری ڕوودانی لافاو هەیە و شارەزایاكی كەشناسی داوا لە جوتیاران دەكات “گەنمەكانیان بدورنەوە”.

كەشناسی هەرێم لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی پێشبینیی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی توند لە هەفتەی داهاتوودا، بەتایبەتی لە ڕۆژی چوار شەممە، پێشبینیی زیادبوونێکی خێرای ئاو دەکەین، بەو هۆیەوە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین خۆیان لە نزیک سەرچاوەکانی ئاو دووربخەنەوە و کاری پێویست بۆ پاراستنی بەرهەم و کێڵگەکانیان بکەن.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یەدا‌ كاریگه‌ری دوو شه‌پۆلی بارانبارین له‌ده‌ریای سوور و ناوه‌ڕاست ڕوو ده‌كاته‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێشبینی تاوه‌ بارانی به‌هێز و ناوبه‌ناو ته‌رزه‌ و هه‌وره‌ بروسكه‌ و بای توند ده‌كه‌م.

ڕاشیگەیاندووە،‌ ئه‌گه‌ری هاتنی لافاو له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانیش هه‌یه.

ئەو شارەزایەی كەشناسی‌ هۆشداری ده‌داتە جوتیاران، بەتایبەتی ناوچە گەرمەسێرەكان، “له‌ ئێستاوه‌ تا ڕۆژی سێ شهم‌مه‌ گه‌نمه‌كانیان بدورنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی دوربن له‌زیان”.

پێشبینی ئەوەش دەكات، “بارانه‌كه‌ سه‌رانسه‌ریه‌ و له‌ زۆرشوێن نزیكه‌ی 90 بۆ 140 ملم باران ده‌بارێت”.

عێراق بەرەو خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی گەنم هەنگاو دەنێت
پێت عێراق بەرەو خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی گەنم هەنگاو دەنێت
یەكێتی مامۆستایان لەسەر “هەژماری من” ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
دوات یەكێتی مامۆستایان لەسەر “هەژماری من” ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدر